إعدادات العرض
بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان
بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی پێ ووترا سەبارەت بە هاوەڵانی، بۆیە وتاری دا، وفەرمووی: «بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». -گێڕەرەوەی فەرموودەكە- دەڵێت: هیچ ڕۆژێك وەكو ئەو ڕۆژە سەخت نەبووە لەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، سەر ودەموچاویان داپۆشی ودەنگی گریانیان لێوە دەبیسترا، عومەر هەستا، ووتی: ڕازی بووین بەوەی الله پەروەردگارمان بێت، وئیسلام ئاینمان بێت، وموحەمەد پێغەمبەرمان بێت. وپیاوێك هەستا وگووتی: كێ باوكمە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باوكت فڵانە»، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ﴾ [المائدة: 101] واتە: ﴿ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان﴾.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Tiếng Việt Nederlands Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Hausa Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
شتێك سەبارەت بە هاوەڵانی گەیەندرا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ئەوەیە زۆر پرسیاری لێدەكەن، بۆیە بە توڕەییەوە وتاری دا وفەرمووی: بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا؛ هیچ خێرێكی زیاتر لە خێری ئەمڕۆم نەبینیووە لە بەهەشتدا، وهیچ شەڕێك زیاتر لە شەڕی ئەمڕۆم نەبینیووە لە دۆزەخدا، ئەگەر ئەوەی من دەیبینم ئێوەش بیبینن، وئەوەی من دەیزانم ئێوەیش بیزانن لەو شتانەی ئەمڕۆ وڕۆژەكانی پێشوو بینیوومە ئەوا زۆر بە قوڵی دەترسان، وكەم پێدەكەنین، وزۆر دەگریان. ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هیچ ڕۆژێك وەكو ئەو ڕۆژە سەخت نەبوو بە لای هاوەڵانی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، سەریان داپۆشی ودەنگیان لێوە دەردەچوو لە لووتیانەوە بەهۆی زۆری گریانەوە. عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هەستا، ووتی: ڕازین بەوەی الله پەروەردگارمان بێت، وئیسلام ئاینمان بێت، وموحەمەد پێغەمبەرمان بێت. دواتر پیاوێك هەستا، ووتی: باوكم كێیە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باوكت فڵانە»، پاشان ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ﴾ [المائدة: 101] واتە: ﴿ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن بۆتان ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان﴾. [المائدة: 101]فوائد الحديث
سونەتە مسوڵمان بگری لەترسی سزای خواى گەورە، وزۆر پێنەکەنێت؛ چونکە زۆر پێکەنین نیشانەى بێ ئاگایی وڕەقی وتوندی دڵە.
ئاماژەیە بۆ کاریگەربوونی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە ئامۆژگاری، وگەورەیی ترسیان لە سزای الله -عز وجل-.
سونەتە مرۆڤ ڕووی دابپۆشێت لەکاتى گریان.
خەتابی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە سەبارەت بەو كەسانەیە كە پرسیار دەكەن بەهۆی زیادەڕەویەوە وبۆ زیاد كردنی ئەرك وبارگرانی لە شتێكدا كە پێویست نییە پرسیار سەبارەتی بكرێت، بەڵام ئەگەر كەسێك پرسیار سەبارەت بە شتێك بكات بەهۆی پێویستیەكەوە وەكو ئەوەی تووشی مەسەلەیەك هاتبێت وپرسیاری سەبارەت دەكات؛ لەم حاڵەتەدا گوناهبار نابێت وڕەخنەی لێناگیرێت.
هاندان بۆ پابەند بوون لەسەر گوێڕایەڵی پەروەردگار، ودووركەوتنەوە لە سەرپێچیكردنی فەرمانەكانی خوای گەورە، و وەستان لەسەر سنوورەكانی الله.
توڕەبوون لەكاتی ئامۆژگاری وفێركردندا؛ ڕێگەپێدراوە.
التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ