ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با لێمان دوور بکەوێتەوە -یان فەرمووی: با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت

ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با لێمان دوور بکەوێتەوە -یان فەرمووی: با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با لێمان دوور بکەوێتەوە -یان فەرمووی: با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت، ومەنجەڵێک هێنرا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە چەند دەنکە سەوزەیەکی پاقلەمەنی تێدابو، وبۆنی لێوە دەهات، پرسیاری كرد وپێی ووترا كە بجۆرێک بە باقلەمەنیەکانی تێدایە، فەرمووی: «نزیکی بكەنەوە» لە یەكێك لەو هاوەڵانەی كە لەگەڵیدا بوون، کاتێک بینی حەزی نەکرد بیخوات، وفەرمووی: «بخۆ، ئەوەی من گفتوگۆ وموناجاتی لەگەڵدا دەکەم؛ تۆ موناجاتی لەگەڵدا ناکەیت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە خواردنی سیر یان پیاز لەسەر كەسێك كە دەیەوێت بێت بۆ مزگەوت، بۆئەوەی بەهۆی بۆنەكەیان ئازاری ئەو برایانەی نەدات؛ كە ئامادەی نوێژی بەكۆمەڵ دەبن، ئەم نەهی كردنە -تەنزیهی- پێدەووترێت، واتە نەهی کراوە خۆپارێزی بکرێت لە مزگەوت لە کاتی خواردنی ئەم جۆرە سەوزانەدا، ونەهی نەكراوە لە خواردنیان چونكە لە خواردنە حەڵاڵەكانن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەنجەڵێكی بۆ هێنرا كە سەوزەواتی تێدابوو، وبۆنەكەی بەلایەوە خۆش نەبوو وپێی ووترا كە چی تێدایە؛ بۆیە نەیخوارد ونزیكی كردەوە لە یەكێك لە هاوەڵانی بۆئەوەی بیخوات، ئەویش حەزی نەكرد بیخوات وەكو شوێنكەوتنێك بۆی، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی، فەرمووی: بخۆ، من گفتوگۆ لەگەڵ فریشتەكان دەكەم لەڕێگەی وەحیەوە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاند كە بۆنی ناخۆش فریشتەكان تووشی ئازار دەکات، هەروەكو چۆن بەهۆی بۆنی ناخۆشەوە خەڵكی تووشی ئازار دەبن.

فوائد الحديث

کەسێک سیر یان پیاز یان کەوەری خواردبێـت نەهی لێكراوە بێت بۆ مزگەوت.

لە پاڵ ئەم شتانەش، نەهی كردنەكە هەموو شتێک دەگرێتەوە کە بۆنی ناخۆش بێت ونوێژخوێنەکان ئازار بدات، وەکو بۆنی دوكەڵ وتوتن وهتد.

هۆكاری قەدەغە كردن بەهۆی بۆنەكەیەتی، ئەگەر بۆنە ناخۆشەكەی لاچوو بەهۆی زۆر لێنان یان شتی تر؛ ئەوا مەكروهیەتیش نامێنێت.

مەکروهێتی خواردنی ئەم شتانە بۆ ئەو کەسەی ئامادەی نوێژ دەبێت لە مزگەوتدا؛ بۆئەوەى نوێژی بەکۆمەڵی لەدەست نەچێت لە مزگەوت، بەڵام ئەگەر بیخوات وەکو فێڵێک بۆئەوەى ئامادەى نوێژی بەكۆمەڵ نەبێت ئەوا لێرەدا حەرام دەبێت.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیر وهاوشێوەکانى نەدەخوارد، وئەمیش بەهۆی ئەوە نییە كە حەرامە، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەیە ئەو گفتوگۆ لەگەڵ جبریل دەكات -علیه السلام-.

جوانی شێوازى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە باسی حوکم دەکات وهۆکارەکەى ڕووندەکاتەوە؛ بۆئەوەى گوێگر دڵنیا بێت لە زانینی مەبەست ودانایی لەم حوکمە.

قازی دەڵێت: زانایان ئەم فەرموودەیە دەكەن بە پێوەر لەسەر هەموو شوێنێكی تر كە نوێژی بەكۆمەڵی تێدا ئەنجام دەدرێت جگە لە مزگەوت؛ وەكو موسەڵای جەژن وشوێنی نوێژكردن لەسەر جەنازە وهتد لەو شوێنانەی خەڵكی كۆ دەبنەوە بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان، هەروەها شوێنی دانیشتنی فێربوونی زانست وزیكر وهتد، بەڵام بازاڕ وشوێنەكانی تری هاوشێوەی ناگرێتەوە.

زانایان دەڵێن: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەركەسێك سیر وهاوشێوەكانی بخوات ؛ ئەوا حەرامە بێتە نێو مزگەوتەوە ئەگەرچیش مزگەوتەكە چۆڵ بێت، چونكە مزگەوت شوێنی كۆبوونەوەی فریشتەكانیشە، وفەرموودەكە بەشێوەیەكی گشتی نەهی كردنەكە باسدەكات.

التصنيفات

فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی