إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي
لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي» واتە: «پاك وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش بە»،
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Русский Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
دایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ قورئانی جێبەجێكرد ودەستبەجێ گوێڕایەڵی فەرمانی الله بوو كاتێك فەرمووی: ﴿فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُ﴾ واتە: ﴿ئەوسا بە سوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی ئەو بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە﴾، بۆیە لەپاش دابەزینی ئەم ئایەتانە؛ زۆرجار لەكاتی ڕكوع وسوجدە بردنی لە نوێژدا دەیفەرموو: (سُبْحَانَكَ: پاك وبێگەردی بۆ تۆ خودایە)؛ بە پاك وبە پیرۆزدانانی الله یە لە هەموو كەموكورتیەك كە شیاوی ئەو نین، (اللَّهُمَّ ربنا وبحمدك: حەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان)؛ ستایشكردنێك كە شیاوی تۆیە بەهۆی كامڵی زات وسیفەت وكردەوەكانت، (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي: خودایە لێم خۆش بە)؛ گوناهەكانم بسڕەوە وچاوپۆشیان لێبكە.فوائد الحديث
سوننەتە زۆر ئەم نزایە بکرێت لە کاتى ڕکوع وسوجدە بردندا.
ئیستیغفار کردن -داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە- لە کۆتایی تەمەندا؛ ئاماژەیە بۆئەوەى دەبێت پەرستنەکانیش بە ئیستیغفار کردن کۆتایی بێت -بەتایبەتی نوێژکردن-، بۆئەوەى شوێنی ئەو کەموکورتیە بگرێتەوە کە تێیدا ڕوویداوە.
باشترین تەوەسول وهۆکار بۆئەوەى خواى گەورە نزاکانى بەندە قبوڵ بکات و وەڵامی بداتەوە؛ بریتیە لە پاڕانەوە لە خواى گەورە بە حەمد وسوپاس وستایشکردنی، هەروەها تەسبیح کردن -دانپێدانان بە پاک وبێگەردی پەروەردگار لە هەموو کەموکورتیەک-.
فەزڵ وپلە وپایەى داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە لە هەموو حاڵەتێکدا.
ئاماژەیە بۆ کامڵێتی بەندایەتى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ خواى گەورە، وگوێڕایەڵبوونی بۆ فەرمانەكانی پەروەردگاری.
التصنيفات
زیکرەکانی نوێژ