إعدادات العرض
هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت)
هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت)
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت)».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Tiếng Việt Kiswahili پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు മലയാളം ไทย Српски Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Lietuvių Wolof Українська ქართული Moore Magyar Shqipالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە نوێژكردن دروست نییە مەگەر بە خوێندنی سورەتی -الفاتحة نەبێت لە هەموو ڕكاتەكاندا، ئەمە پایەیەكە لە پایەكانی نوێژ ودەبێت لە هەموو ڕكاتێكدا بخوێندرێت.فوائد الحديث
خوێندنی هەر سورەتێک یان زیکرێکی تر شوێنی سورەتی -الفاتحة- ناگرێتەوە ؛ ئەگەر بتوانێت سورەتی -الفاتحة- بخوێنێت.
پوچەڵی ونادروستی ئەو ڕكاتەی کە سورەتی -الفاتحة-ی تێدا نەخوێندراوە، ئەگەر بە ئەنقەست یان بە نەزانین یان لە بیری بچێـت، چونکە خوێندنی پایەیەکە لە پایەکانی نوێژ، وفەرزێتی پایە هەرگیز لاناچێـت.
خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لەسەر نوێژخوێنی پشتی ئیمام لادەچێـت؛ ئەگەر نوێژخوێنەكە گەیشتە نوێژی بەكۆمەڵ وئیمامەكە لەكاتی ڕكوع بردن بوو.
التصنيفات
پایەکانی نوێژ