إعدادات العرض
ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی…
ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت
سەهلی كوڕی موعازی کوڕی ئەنەس لە باوكیەوە دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت». ^(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە).
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල አማርኛ অসমীয়া Kiswahili Tagalog Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands پښتو नेपाली മലയാളം Svenska ไทย Кыргызча Română Malagasy ಕನ್ನಡ Српски తెలుగు ქართული Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی مرۆڤ دەكات ئەگەر خواردنی خوارد ؛ سوپاسی وحەمدی الله بكات، چونكە مرۆڤ توانای پەیدا كردنی خۆراك وخواردنی نییە مەگەر بە یارمەتی الله نەبێت -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە ئەو كەسەی كە حەمد وستایشی خودا دەكات بەوەی شایستەیە خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی خۆش بێـت.فوائد الحديث
سونەتە مرۆڤ حەمد وسوپاسی خواى گەورە بکات لە پاش تەواوبوونی خواردن.
ڕوونکردنەوەى گەورەیی فەزڵ وبەخشینی خواى گەورە بەسەر بەندەکانیەوە چونکە ڕزقی پێ داون وهۆكاری بەدەستهێنانی ئەو ڕزقەی بۆیان ئاسان كردووە، وكردوویەتی بە هۆكار بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكانیان.
هەموو کاروبارەکانى بەندەکان بە دەستی خواى گەورەیە -عز وجل-، وبە توانا وهێزی خۆیان نییە، وبەندە فەرمانیپێكراوە بە گرتنەبەری هۆكارەكان وڕێکارەکان.