ق لبووترن او ل لا الله ئو زر وبتوند فتو دات ومل نابت ب هق

ق لبووترن او ل لا الله ئو زر وبتوند فتو دات ومل نابت ب هق

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕق لێبووترین پیاو لە لای الله ئەوەیە زۆر وبەتوندی گفتوگۆ دەکات وملکەچ نابێت بۆ هەق».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- ڕقی لەو کەسانەیە کە زۆر و بەتوندی مشتومڕ وگفتوگۆ دەکەن، وملکەچ نابن بۆ هەق وڕاستی، وهەوڵدەدات بە مشتومڕەکانى هەق دابپۆشێت، یان لەسەر هەقە بەڵام بەتوندی مشتومڕ دەکات ولە میانڕەوی لادەدات، و بەبێ زانست گفتوگۆ دەکات.

فوائد الحديث

کەسی ستەملێکراو گفتوگۆ وسکاڵا بکات لەسەر مافێکی خۆی بە بنچینە وڕێگایەکی شەرعی وبەرزکردنەوەی سکاڵا ؛ ئەمە ڕێگە پێدراوە وئاسایە، ناچێتە ژێر بابەتی ئەو گفتوگۆیانەی کە ناشیرینە ونەهی لێکراوە.

مشتومڕ وموجادەلە لە بەڵاکانى زمانە کە دەبێتە هۆی ناکۆکی ودووبەرەکی و لەیەک دوورکەوتنەوە لەنێوان مسوڵمانان.

گفتوگۆ ستایشکراوە ئەگەر لەهەقدا بێت و بەشێوەیەکی جوان بێت، وسەرزەنشتکراوە ئەگەر بۆ ڕەتکردنەوەى هەق وجێگیرکردنی پوچەڵێک بێت یان بەبێ بەڵگە بێت.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, ڕەوشتە ناشیرینەکان