إعدادات العرض
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە ووتنی ئەم نزایانە نەدەهێنا لە کاتی هاتنی بەیانی وهاتنی ئێوارەدا: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَتِي -أَو: عَوْرَاتِي- وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي»، واته: «خودایە داواى سەلامەت بوون وعافیەتت لێدەکەم لە دونیا وقیامەتدا، خودایە داوای لێبووردەیی وسەلامەت وعافیەتت لێدەكەم لە ئاین ودونیا وخێزان وماڵم، خودایە هەڵە وکەموکورتیەکانم بپۆشە وترسەکانم بڕەوێنەوە، ولە پێشەوە وپشتەوە وڕاست وچەپ وسەرەوەم بمپارێزە، وپەنا بە گەورەیی تۆ دەگرم لەوەى کە ڕۆ بچم بە ناخی زەویدا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português Русский Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt Kiswahili ગુજરાતી پښتو አማርኛ ไทย Oromoo Română മലയാളം Deutsch नेपाली Кыргызчаالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی لەم نزایانە نەدەهێنا لەكاتی هاتنی ئێوارە وبەیانیدا: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ:خودایە داواى سەلامەت بوون وعافیەتت لێدەکەم)؛سەلامەتبوون لە نەخۆشی وكارەسات وناڕەحەتیەكانی دونیا، هەروەها سەلامەتبوون لە شەهوەت وئارەزوو وفیتنەكانی دونیا، (فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ:لە دونیا وقیامەتدا): لە ئێستا وداهاتوودا. (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ:خودایە داوای لێبووردەییت لێدەكەم)؛ سڕینەوەی گوناهەكان ولێنەپرسینەوە سەبارەتیان، (وَالْعَافِيَةَ:و -داوای- سەلامەت وعافیەتت لێدەكەم)؛ سەلامت بوون لە هەموو عەیب وكەموكورتیەك، (فِي دِينِي: لە ئاینەكەم)؛ سەلامەت بێت لە شیرك وبیدعە وتاوان، (وَدُنْيَايَ:ودونیاكەم)؛ سەلامەت بێت لە شەڕ وكارەسات وئازارەكان، (وَأَهْلِي: وخێزانەكەم)؛ هاوسەرەكەم ومنداڵەكانم وخزمەكانم سەلامەت بن، (وَمَالِي:وماڵەکەم)؛ پارە وسامان وكارەكانم. (اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي:خودایە هەڵە وکەموکورتیەکانم بپۆشە)؛ وئەو هەڵە وعەیب وكەموكورتی وكەمتەرخەمیانەی لە مندا هەن ولە گوناهەكانم خۆش بە، (وَآمِنْ رَوْعَاتِي:وترسەکانم بڕەوێنەوە)؛ لەگەڵ تۆقین وبیمەكانم. (اللَّهُمَّ احْفَظْنِي:خودایە بمپارێزە)؛ وبەڵا وئازارەكانم لێ دوور بخەرەوە، (مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي:ولە پێشەوە وپشتەوە وڕاست وچەپ وسەرەوە بمپارێزە)؛ داوا لە خوای گەورە دەكات بیپارێزێت لە هەموو ئاراستەكانەوە؛ چونكە بەڵا وكارەساتەكان لە یەكێك لەم ئاراستانەوە تووشی مرۆڤ دەبن . (وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي:وپەنا بە گەورەیی تۆ دەگرم لەوەى کە ڕۆ بچم بە ناخی زەویدا)؛ ئەمیش بریتیە لە گرتنی لەناكاو وتیاچوون لەكاتی بێ ئاگاییدا؛ ڕۆچوونە بە ناخی زەویدا.فوائد الحديث
بەردەوامبوون لەسەر ووتنی ئەم وشانە وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
هەروەکو چۆن مرۆڤ فەرمانی پێکراوە بەوەى داواى عافیەت وسەلامەت بکات لە خواى گەورە لە ئاین ودیندارییدا، بەهەمان شێوە فەرمانی پێکراوە کە داوای عافیەت وسەلامەت بوون بکات لە خواى گەورە لە دونیایدا.
تەیبی دەڵێت: باسی هەر شەش ئاراستەكەی كرد؛ چونكە بەڵا وكارەساتەكان لەو ئاراستانەوە دێن، وزیاتر جەختی كردەوە لەسەر ئاراستەی خوارەوە -ژێرەوە- بەهۆی ترسناكی ئەو بەڵا وكارەساتەی لەوێوە تووشی دەبێت.
باشترین كات بۆ خوێندنی زیكرەكان، لە بەیانیدا: لە كاتی دەرچوونی بەیانە هەتاوەكو دەرچوونی خۆر لە سەرەتای ڕۆژدا، ولە پاش عەسر هەتاوەكو پێش خۆرئاوا بوون، ئەگەر پاش ئەم كاتانە بیڵێت؛ واتا لە بەیانیدا پاش بەرزبوونەوەی خۆر بەرەو ئاسمان ئەوا ئاساییە، وئەگەر لە پاش نیوەڕۆ بیڵێت؛ هەر ڕێگەپێدراوە، وئەگەر لە پاش مەغریب بیڵێت؛ دروستە، هەموو ئەمانە كاتی زیكر كردنن.
ئەوەی لە بەڵگەكاندا هاتووە هەندێك لە زیكرەكان كاتێكی دیاریكراویان هەیە كە تێیدا دەخوێندرێن وەكو خوێندنی دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی -البقرة-؛ تەنها لە شەودا دەخوێندرێت لەپاش ئاوابوونی خۆر.