إعدادات العرض
هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە
هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە (دروست نییە وبەتاڵە)» عائیشە دەڵێت: سێ جار ئەمەی فەرموو، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر مارەیی کردنەکە کامڵ وتەواو بوو؛ ئەوا بەخشینی مارەییەکە بۆ ئافرەتەکە دەبێت بەهۆی ئەوەى جووتبوونەوەى لە نێوانیان ئەنجامدرا، ئەگەر ناکۆکی کەوتە نێوانیان ئەوا دەسەڵاتدار (دادوەر یان حاکم) دەبێتە سەرپەرشتیاری (وەلى ئەمری) ئەو کەسەی کە سەرپەرشتیاری نییە».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو हिन्दी 中文 ئۇيغۇرچە Português Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහලالشرح
لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ڕەزامەندی سەرپەرشتیاری ئافرەت (وەلی ئەمری ئافرەت) مەرجە بۆ دروستی ئەو مارەبڕینە، وئەگەر ئافرەت هاوسەرگیری بکات بە بێ ڕەزامەندی ومۆڵەتی سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى) بە شێوەیەک ئەگەر خۆی ڕاستەخۆ سەرپەرشتیاری خۆی بێت وپرس بە کەس نەکات؛ ئەوا لێرەدا مارەییەکەى پوچەڵ وبەتاڵە ودروست نییە، وئەگەر جیماع ڕووبدات لەم جۆرە هاوسەرگیرییەدا ئەوا دەبێت لە یەک جیا بکرێنەوە وئافرەتەکە شایەنی ئەو مارەییە بەهۆی جیماع کردنەکەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە ئەگەر سەرپەرشتیارەکانی ئافرەت (وەلی ئەمرەکانی ئافرەت) ناکۆکی بکەوێتە نێوانیان ئەوا لێرەدا کاروباری ئەو هاوسەرگیرییە دەگەڕێتەوە بۆ لای دەسەڵاتدار (حاکم یان دادوەر) کە دەبێت بە سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) ئەو کەسەی کە سەرپەرشتیاری نییە.التصنيفات
مارەیی