إعدادات العرض
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا لەگەڵ كێ چاكەكار وئەمەكدار بم؟ فەرموودی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان خزمە نزیکەکانت لە نزیکترینەوە هەتا هەموویان
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا لەگەڵ كێ چاكەكار وئەمەكدار بم؟ فەرموودی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان خزمە نزیکەکانت لە نزیکترینەوە هەتا هەموویان
لە بەهزی کوڕی حەکیمەوە لە باوکییەوە لە باپیریەوە دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا لەگەڵ كێ چاكەكار وئەمەكدار بم؟ فەرموودی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان خزمە نزیکەکانت لە نزیکترینەوە هەتا هەموویان».
[حەسەنە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو हिन्दी 中文 Português Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Kiswahili Hausa ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ বাংলা Malagasy Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە لە پێشترین کەسێک باش بین بۆی وخزمەتی بکەین وجوانترین مامەڵەی لەگەڵ بکەین وبەردەوام خزمەتی بکەین: بریتیە لە دایک، پاشان جەختی لەسەر مافی دایک کردەوە لە پێش کەسانی تر و سێ جار دووبارەی کردەوە؛ لەبەر گرنگی فەزڵی بەسەر هەموو خەڵکیدا بەبێ جیاوازی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی لە ڕوونکردنەوەی ئەوانەی دوای دایک دێن لە مافیان لەسەرمان: پاشان باوک، پاشان نزیکترین لە خزمان پاشان نزیکترین تا کۆتایی لە خزمەکانمان، وهەتا نزیکتر بێت مافی لەسەرمان زیاترە و لەپێشترە.فوائد الحديث
لەم فەرموودەیەدا دایک پێش خراوە وپاشان باوک، وپاشان نزیکترینی خزمان وبەم شێوەیە بە پێی نزیکیان لێمانەوە.
ڕونکردنەوەی پێگەی دایک وباوک وبەتایبەتی دایک.
لە فەرموودەکەدا سێ جار دایکی دووبارە کردووەتەوە؛ ئەمەش لەبەر پێگەی دایک وفەزڵی بەسەر مناڵەکانیەوە، ولەبەر زۆری ئەو ناڕەحەتییەی هەڵی دەگرێت ودەیچێژێت لە کاتی دووگیانیدا، ومنداڵ بوون، شیردان، پاشان هاوکاری کردنی باوک لە پەروەردە كرندا.
التصنيفات
فەزڵی چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک