إعدادات العرض
هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)
هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، فەرمووی: «هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල অসমীয়া Kiswahili Tiếng Việt አማርኛ ગુજરાતી Nederlands پښتو नेपाली മലയാളം ไทย Svenska Кыргызча Română Malagasy ಕನ್ನಡ Српски తెలుగు ქართული Moore Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەو كەسە دەكات كە توانای جووتبوون ودابینكردنی خەرجییەكانی هاوسەرگیری هەیە بەوەی هاوسەرگیری بكات؛ چونكە دەبێتە هۆی پاراستنی چاو لە سەیركردنی حەرام وپاراستنی دامێن، وڕێگرە لە تووشبوون بە داوێن پیسی، وئەوەی ناتوانێت خەرجییەكانی هاوسەرگیری دابین بكات لەكاتێكدا توانای جووتبوونی هەیە ئەوا پێویستە ڕۆژوو بگرێت چونكە دەبێتە هۆی پچڕاندنی شەهوەتی دامێن وشەڕ وخراپەی مەنی.فوائد الحديث
بەپەرۆشی ئیسلام لەسەر بەدیهێنانی هۆكارەكانی داوێن پاكی وسەلامەتبوون ودووری لە داوێن پیسی وكارە قێزەوەنەكان.
ئەو كەسانەی كە ناتوانن خەرجی هاوسەرگیری دابین بكەن ؛ ئاینی ئیسلام هانی داون بۆ ڕۆژووگرتن چونكە شەهوەت لاواز دەكات.
چواندنی ڕۆژوو بە كردەوەیەك پێی دەووترێت -وجاء:لاوازكردن- ؛ لەو ڕوانگەوەیە كە -وجاء:لاوازكردن- بریتیە لە لاوازكردنی دەمارەكانی گونەكان، بۆیە بە لاوازبوونیان شەهوەتی جووتبوون كەم دەبێتەوە، بەهەمان شێوە ڕۆژووگرتن دەبێتە هۆی لاوازكردنی شەهوەتی جووتبوون.