إعدادات العرض
من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە…
من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «چەند کەسێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نهێنیدا (لە ماڵەوەدا)؟ یەکێک لەوان وتی: من هەرگیز ژن ناهێنم، ویەکیان وتی: من هەرگیز گۆشت ناخۆم، ویەکیان وتی: من هەرگیز لەسەر جێگای خەوم ناخەوم. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وفەرمووی: «ئایا باسی ئەو کەسانە چییە کە ئاوا وئاوا دەڵێن؟ من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands Hausa മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
چەند كەسێك لە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- هاتن بۆ لای خێزانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاریان كرد سەبارەت بە ئەو پەرستنانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیدەدات لە ماڵەكەیدا، كاتێك پێیان ووترا وەكو ئەوە وابێت بە كەمی بزانن، ووتیان: ئێمە لە كوێین بە بەراورد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟ خوای گەورە لە گوناهەكانی ڕابردوو وداهاتووی خۆش بووە، بە پێچەوانەی ئەو كەسەی كە نازانێت ئایا خودا لێی خۆش دەبێت؛ بۆیە پێویستە زۆر پەرستن ئەنجام بدات بۆئەوەی لێخۆشبوون بەدەست بهێنێت. پاشان یەکیان وتی: من ژن مارە ناكەم. ویەکیان وتی: من گۆشت ناخۆم. ویەکیان وتی: من لەسەر جێگای خەوم ناخەوم -شەو ناخەوم-. ئەم باسانە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وتوڕە بوو، و وتاری بۆ خەڵكی دا، حەمد وستایشی خودای كرد وفەرمووی: ئایا باسی خەڵكانێك چییە كە ئاوا وئاوا دەڵێن؟! والله من لە هەمووتان زیاتر تەقوادارم ولە خودا دەترسم، لەگەڵ ئەمەیشدا دەخەوم بۆئەوەی بەهێز بم بۆ ئەنجامدانی شەونوێژ، وهەندێك ڕۆژ بەڕۆژوو نابم بۆئەوەی بەهێز بم بۆ ڕۆژووگرتن لە ڕۆژەكانی تر، وئافرەتان مارە دەكەم، بۆیە هەركەسێك پشت لە ڕێبازەكەی من بكات وپێی وا بێت ڕێبازێكی تر كامڵتر وباشترە، ودەست بە ڕێبازێكی ترەوە بگرێت ئەوا ئەو كەسە لە من نییە.فوائد الحديث
خۆشەویستی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بۆ خێرکردن، وهەوڵدانیان بۆ چاکەکردن وبۆ شوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
لێبووردەیی وئاسانکاری ئەم شەریعەتە، وئەمیش لە کردەوە وڕێبازی پێغەمبەرەکەیەوە وەردەگیرێت -صلى اللە علیە وسلم-.
خێر وبەرەکەت لە شوێنکەوتنی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، ولە شوێنکەوتنی ئەوە لە هەموو حاڵە ڕێزدارەکانى ژیانیدا.
هۆشداریدان سەبارەت بە بارگرانی خستنە ئەستۆ لە پەرستنەكاندا بەشێوەیەك نەتوانێت لەسەری ئارامگر بێت، لەڕاستیدا ئەمە حاڵی بیدعەچیەكانە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: زیادەڕەوی وتوندی لە پەرستندا دەبێتە هۆی بێزار بوون كە ئەمیش سەرەنجامەكەی وازهێنانە لە پەرستنەكە لە بنچینەدا، هەروەها تەنها پابەند بوون بە نوێژە فەرزەكان، وئەنجام نەدانی نوێژە سوننەتەكان دەبێتە هۆی حەز كردن بە تەمەڵی، وچالاك نەبوون لە پەرستنەكاندا، بۆیە مامناوەند خێرترین وباشترینە لە هەموو كاروبارێكدا.
ئاماژەیە بۆ شوێنكەوتنی حاڵی گەورە پیاوان بۆئەوەی كردەوەكانیان ببنە سەرمەشق بۆ مرۆڤ، ئەگەر نەیتوانی لە ڕێگەی پیاوانەوە ئەو كردەوانە بزانێت؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە پرسیار لە ئافرەتە نزیكەكانی ئەو پیاوە بكات بۆئەوەی بیزانێت وكردەوەی پێبكات.
ئاماژەیە بۆ ئامۆژگاری وخستنەڕووی بابەتە زانستیەكان وڕوونكردنەوەی حوكمەكان بۆ ئەوانەی ئەركە شەرعیەكانیان لەسەر واجبە (موكەلەفەكان)، هەروەها نەهێشتنی گومانەكان بۆ ئەوانەی كۆشش دەكەن لە ئایندا.
فەرمانكردن بە نەرمونیانی لە پەرستندا، لەگەڵ بەردەوام بوون لەسەریان وئەنجامدانی نوێژە فەرز وسوننەتەكان؛ بۆئەوەی مسوڵمان ڕەچاوی مافی خەڵكی تر بكات لەسەری.
فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ فەزڵی هاوسەرگیری وهاندان بۆ ئەنجامدانی.
التصنيفات
ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ