ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت…

ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بە سوێند خواردن بە جگە لە الله؛ چونكە ئیماندار تەنها سوێند بە الله دەخوات، وپێمان ڕادەگەیەنێت هەركەسێك سوێند بە جگە لە الله بخوات وەكو سوێند خواردن بە لات وعوزا -كە دوو بت بوون دەپەرستران لە سەردەمی جاهیلیەت (لە پێش ئیسلام)- یان سوێند خواردن بە شتێكی تر؛ ئەوا واجبە دەستبەجێ بڵێت: (لا إله إلا الله)، وئەمە كەفارەتی سوێند خواردنە بە جگە لە الله. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو كەسەی بە هاوڕێكەی بڵێت: وەرە با قومار بكەین، (قومار: ئەوەیە دوو كەس یان زیاتر كێبڕكێ بكەن لەسەر شتێك وئەوەی بردیەوە پارەی كۆكراوەكەی نێوانیان دەباتەوە، ولەوەیە هەریەكێكیان تووشی دۆڕان یان بردنەوە بێت)، ئەوەی ئەم قسەیە بكات؛ واجبە شتێك بكاتە خێر وەكو كەفارەتێك بۆ بانگەشە كردنەكەی.

فوائد الحديث

سوێند خواردن دەبێت تەنها بە الله وناوەكان وسیفەتەكانی بێت.

سوێند خواردن بە جگە لە الله ؛ حەرامە، ئینجا ئەگەر سوێند خواردن بێت بە بتەكان وەكو لات وعوزا، یان سوێند خواردن بە سپاردە، یان سوێند خواردن بە پێغەمبەر وهتد.

خەتابی دەڵێت: سوێند خواردن دەبێت بە پەرستراوی بەمەزن دانراو بێت، بۆیە ئەگەر سوێند بە لات وپەرستراوەكانی تر بخوات ئەوا خۆی چواندووە بە كافرەكان، بۆیە فەرمانیپێكراوە فریای خۆی بكەوێت بە ووتنی وشەی تەوحید.

ئەو كەسەی سوێند بە جگە لە الله بخوات ؛ كەفارەتی سوێندی لەسەر نییە، بەڵكو دەبێت تەوبە وئیستیغفار بكات ؛ چونكە ئەم تاوانە گەورەترە لەوەی جگە لە تەوبە كردن ببێتە كەفارەت بۆی.

حەرامێتی قومار كردن بە هەموو شێوازەكانی، قومار كردن خوای گەورە -سبحانه وتعالی- حەرامی كردووە و لەگەڵ مەی وبتەكاندا باسیكردووە.

واجبێتی گەڕانەوە لە تاوانکردن لە کاتی کردنی.

هەرکەسێک خراپەیەکی کرد دەبێـت لە پاشی چاکەیەک ئەنجامبدات؛ چونکە چاکەکان خراپەکان دەسڕنەوە.

التصنيفات

وتە نەهی لێکراوەکان وکارەساتەکانی زمان