إعدادات العرض
1- خراپترین وبەدترین ناو لای خواى گەورە؛ پیاوێکە ناوی خۆی نابێت (پادشای پادشاکان)، هیچ پادشایەک نییە جگە لە الله
2- ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات
3- بە کەسی مونافیق مەڵێن: سەید (گەورە)، ئەگەر ئەوە سەید بێت؛ ئەوا ئێوە پەروەردگارتان توڕە کرد
4- هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)
5- نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ئەگەر چاکەکار بوو ئەوا زیاتری دەکات، وئەگەر خراپەکار بوو ئەوا دەست لە تاوان هەڵدەگرێت
6- تیابچیت! گەردنی هاوڕێکەت پچڕاند
7- گونجاو نییە بۆ کەسی ڕاستگۆ کە نەفرەتلێکەر بێت
8- ئەوەى لەسەر پشتیەتی لای ببەن وبەرەڵای بکەن؛ چونکە نەفرەتلێکراوە
9- ئەگەر پیاوێک بڵێت: خەڵکی تیاچوون، ئەوا خۆی زیاتر لە هەموویان تیاچووە