إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو لە كردنى
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو لە كردنى، وهەرگیز پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە، مەگەر سنورێک لە سنورەکانی الله پێشێل بکرایە، بۆیە لە پێناو الله تۆڵەی دەسەندەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහල Русский Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands አማርኛ മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
دایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی هەندێك لە ڕەوشتەكانی پێغەمبەرمان بۆ دەكات -صلى اللە علیە وسلم-، لەو ڕەوشتانەیش: ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانترینیانی هەڵدەبژارد؛ ئەگەر ئاسانترەكە گوناهی تێدا نەبووایە، ئەگەر بەم شێوەیە بووایە ئەوا دوورترین كەس بوو لێی ولەم حاڵەتەدا قورسترینی هەڵدەبژارد. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە، بەڵكو چاوپۆشی دەكرد ولێبووردە بوو دەرهەق بە مافەكانی؛ مەگەر سنورێک لە سنورەکانی الله پێشێل بکرایە ئەو كاتە لەپێناو الله تۆڵەی دەسەندەوە، وتوندترین كەس بوو لە توڕەییدا لە پێناو خوای گەورە.فوائد الحديث
هەڵبژاردنی ئاسانترین ڕێگا لە هەموو كاروبارێكدا؛ سوننەتە، بەمەرجێك تاوانی تێدا نەبێت.
ئاسانکاری ئاینی ئیسلام.
توڕەبوون لە پێناو خواى گەورە -سبحانه وتعالى-؛ ڕێگەپێدراوە.
ڕوونکردنەوەى ئەو ڕێبازەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری بووە لە لەسەرخۆیی وئارامگری وجێبەجێکردنی شەریعەتی خوای گەورە بە هەق وڕاستی.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆ وازهێنان لە هەڵبژاردنی ڕێگای سەخت وگران، وڕازی بوون بە ئاسان، ودووركەوتنەوە لە پێداگیری لە داواكردنی شتانێک؛ بەتایبەت لە كە زەروڕیاتی ژیان نەبێـت.
هاندان بۆ لێ بوردەیی لە هەموو شتێکدا جگە لە مافەكانی خوای گەورە نەبێـت.