إعدادات العرض
1- وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى کارەکان ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى کارەکان قورس بکەن
2- جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد، ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە
3- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
4- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو لە كردنى