إعدادات العرض
لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت
لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- هاتووە كە : «لە هەموو نوێژێکدا تەکبیری دەووت (تەكبیر واته: ووتنی -الله أکبر-)، جا فەرز بێت یان فەرز نەبێت، کاتێک دەوەستا تەکبیری دەووت، وکاتێک ڕکوعی ببردایە تەکبیری دەووت، پاشان دەیووت: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خوا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێـت- کە حەمد وستایشی دەکات)، پاشان دەیووت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان، حەمد وستایش تەنها بۆ تۆ بێت)، پێش ئەوەى سوجدە ببات، پاشان کاتێک بەرەو سوجدە بردن دەچوو دەیووت: (الله أکبر)، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە سوجدە بردن، دواتر تەکبیری دەووت کاتێک سوجدەی دەبرد، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری دیسانەوە لە سوجدە بردن بەرز دەکردەوە، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک هەڵدەستایەوە لە دانیشتن لە هەردوو ڕکاتەكە، ولە هەموو ڕکاتێکدا ئەمانەى ئەنجامدەدا هەتا نوێژەکەی تەواو دەکرد، پاشان لە دوای تەواوبوونی نوێژەکە -ئەبو هوڕەیڕە- ووتی: «سوێند بە ئەوەى کە نەفسی منی بەدەستە، لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت».
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली తెలుగు Bosanski Italiano ಕನ್ನಡ മലയാളം Oromoo Română Soomaali Shqip Српски Українська Wolof Moore Tagalog Malagasy தமிழ் Azərbaycan فارسی ქართული 中文 Magyarالشرح
ئەبو هوڕەیڕە بەشێك لە شێوازی نوێژكردنی پێغەمبەر دەگێڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو نوێژێکدا بوەستایە بەمەبەستی نوێژ ئەنجامدان تەکبیری ئیحرامی دەووت (تەكبیری ئیحرام واته: ووتنی یەكەم -الله أکبر- كە نوێژی پێ دادەبەستێت)، لەم كاتانەدا تەكبیری دەكرد -دەیووت: الله أكبر- : کاتێک بەرەو ڕكوع بردن دەچوو، و لەكاتی چوون بۆ سوجدە بردن، وکاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە سوجدە بردن، وكاتێك دەچوو بۆ سوجدەی دووەم، و لەكاتی سەربەرزكردنەوە لە سوجدەی دووەم وهەستان بۆ ڕكاتی دواتر، و لەساتی هەستان لە خوێندنی تەشەهود -تەحیات- (لەو نوێژانەی سێ یان چوار ڕكاتن). بەڵام لەكاتی سەر بەزركردنەوە لە ڕكوع بردن دەیووت: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خوا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێـت- کە حەمد وستایشی دەکات)، پاشان هەر بەوەستانەوە دەیووت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان، حەمد وستایش تەنها بۆ تۆ بێت)، هەموو ڕكاتەكانی نوێژەكەی بەم شێوەیە ئەنجامدەدا ؛ هەتاوەكو سەلامی دەدایەوە. كاتێك ئەبو هوڕەیڕە نوێژەكەی تەواو كرد، ووتی: سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، شێوازی نوێژكردنی من نزیكترینە لە شێوازی نوێژكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ، ئەمە چۆنیەتی نوێژكردنی بوو هەتاوەكو دونیای بەجێهێشت.فوائد الحديث
جەختکردنەوە لەسەر تەکبیر کردن -ووتنی: الله أکبر- لەکاتی هەموو بەرزبوونەوە ونزمبوونەوەیەک جگە لە بەرزبوونەوە نەبێت لە ڕکوع بردن چونکە لێرەدا دەڵێت: (سمع الله لمن حمده).
بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەسەر ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشقیان بێت ؛ و لەسەر پاراستن و لەبەركردنی سونەتەكەی.
التصنيفات
سیفەتی نوێژ