إعدادات العرض
ئەوەی سپاردە نەپارێزێت؛ باوەڕی نییە، وئەوەی پەیمان بشكێنێت؛ ئاینی نییە
ئەوەی سپاردە نەپارێزێت؛ باوەڕی نییە، وئەوەی پەیمان بشكێنێت؛ ئاینی نییە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەركاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆمان بدایە، دەیفەرموو: «ئەوەی سپاردە نەپارێزێت؛ باوەڕی نییە، وئەوەی پەیمان بشكێنێت؛ ئاینی نییە».
[حەسەن لغیره] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Tiếng Việt Bahasa Indonesia Nederlands Kiswahili অসমীয়া English ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Hausa Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ বাংলাالشرح
ئەنەسی كوڕی مالیك -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار ئەگەر وتاری بدایە یان ئامۆژگاری بكردایە، باسی دوو شتی دەكرد: یەكەم: هەریەكێك خیانەت لە كەسێكی تر بكات لە ماڵی یان نەفسی یان خێزانی؛ ئەوا ئیمانی كامڵ نییە. دووەم: ئەو كەسەی خیانەت دەكات لە پەیمان وبەڵێنەكان ودەیانشكێنێت؛ ئاینداری كامڵ نییە.فوائد الحديث
هاندان بۆ گەڕاندنەوەی سپاردەكان ونەشكاندنی پەیمان، چونكە پێچەوانەكانیان ئیمان لاواز دەكات.
هۆشداریدان سەبارەت بە خیانەت كردن لە سپاردە وهەڵوەشاندنەوەی پەیمان، وئەمانە لە تاوانە گەورەكانن.
فەرموودەكە ئەم بابەتانەیش دەگرێتەوە: پاراستنی سپاردە وپەیمانی نێوان الله وبەندە، وئەوەی لەنێوان خەڵكیدایە.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان