الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە…

الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)

لە عبد اللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)».

[صەحیحە]

الشرح

ئەو كەسەی فەرموودە دەبیستێت و لەبەری دەكات ودەیگەیەنێت بە خەڵكی؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆ كردووە بەوەی ڕووی ڕۆشن وگەش وجوان بێت لە دونیادا، وخوای گەورە بیگەیەنێت بە ڕۆشنایی ونیعمەتی بەهەشت لە قیامەتدا، ولەوەیە ئەو كەسەی كە فەرموودەی پێدەگات تێگەیشتووتر وبە تواناتر بێت لە دەرهێنانی حوكم وسوود لە فەرموودەكە زیاتر لە ئەو كەسەی كە لەسەرەتادا فەرموودەكەی گێڕاوەتەوە، یەكەمیان ورد وشارەزایە لە لەبەركردن وگێڕانەوەی فەرموودە، ودووەمیان ورد وشارەزایە لە تێگەیشتن ودەرهێنانی حوكمەكان.

فوائد الحديث

هاندان بۆ لەبەركردنی سونەتی نەبەوی، وگەیاندنی بە خەڵكی.

ڕوونكردنەوەی فەزڵ وپلە وپایەی فەرموودە، وڕێزداری بەدەستهێنانی.

ئاماژەیە بۆ فەزڵ وبەرزی پلەی ئەو زانایانەی خەریكی دەرهێنانی حوكمەكانن لە دەقە شەرعییەكان ولێیان تێدەگەن.

ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-، ئەوان گوێیان لە فەرموودەی پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- وبە ئێمەیان گەیاندووە.

مەناوی دەڵێت: ڕوونكردنەوەی ئەوەیە كە گێڕەوەی فەرموودە مەرج نییە فەقیهـ وتێگەیشتوو بێت لە دەقە شەرعییەكان، بەڵكو مەرجە لەبەركردنی باش بێت، وتێگەیشتن وشیكردنەوەی دەقەكان ئەركی فەقیهە.

ئیبن عویەینە دەڵێت: هەركەسێك سەرقاڵی فەرموودە بێت؛ ڕۆشنایی لە ڕوویدا بەدی دەكرێت بە ئاماژەی ئەم فەرموودەیە.

لەبەركردن لەلای زانایانی فەرموودەناس دوو جۆرە: لەبەركردنی دڵ ومێشك، و لەبەركردن لە ڕێگای نووسینەوە لە كـتێبدا، هەردووكیان نزای فەرموودەكە دەیانگرێتەوە.

تێگەیشتنی خەڵکی جیاوازە، لەوەیە ئەو کەسەی زانستەکەى پێدەگات؛ باشتر تێ بگات لەوەى باسیکردووە وگوێی لێبووە لە سەرەتادا، ولەوەیە کەسێک فیقهــ وزانستی زۆری لەبەر بێت بەڵام لە ڕاستیدا فەقیهـ وتێگەیشتوو نییە.

التصنيفات

فەزڵی زانستی شەرعی, ئادابەکانی وڕەوشتی زانا وفێرخواز