نزای : ( اللهم لك أسلمت، وبك آمنت، وعليك توكلت، وإليك أنبت، وبك خاصمت، اللهم أعوذ بعزتك لا إله إلا أنت أن تضلني، أنت الحي الذي لا يموت، والجن والإنس يموتون )

نزای : ( اللهم لك أسلمت، وبك آمنت، وعليك توكلت، وإليك أنبت، وبك خاصمت، اللهم أعوذ بعزتك لا إله إلا أنت أن تضلني، أنت الحي الذي لا يموت، والجن والإنس يموتون )

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «(اللهم لك أسلمت، وبك آمنت، وعليك توكلت، وإليك أنبت، وبك خاصمت، اللهم أعوذ بعزتك لا إله إلا أنت أن تضلني، أنت الحي الذي لا يموت، والجن والإنس يموتون)*». *(واتە: ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد، وباوەڕم بە تۆ هێنا، وپشتم بە تۆ بەست، وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە. خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم کە هیچ پەرستراوێکی هەق وڕاست نییە جگە لە تۆ لەوەى کە گومڕام بکەیت، وتۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت، وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنا بە پەروەردگاری دەگرێت وبە نزاکردن زیاتر لێی نزیک دەبێتەوە، وباسی ئەوە دەکات کە ئەو ملکەچى فەرمانەکانی پەروەردگارە وهەموو شتێک پەیوەست بە ژیانی بە خودا سپاردووە وتەنها تەوەکولی بە ئەوە وتەنها پشت بە ئەو زاتە مەزنە دەبەستێت، وجگە لە ئەو پشت بە هیچ کەس وشتێکی تر نابەستێت، وگەڕاوەتەوە بۆ لای خودا بە دڵەوە، وبە هێز ویارمەتی خودا توانیویەتی ڕووبەڕووی دوژمنەکانى خودا ببێتەوە بەهۆی ئەو نیشانە وبەڵگانەى کە پێی بەخشیووە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنا دەگرێت بە شکۆداری خودا دەگرێت لەوەى کە تووشی تیاچوونی بکات بە شێوەیەک کە سەرکوتوو نەبێت بۆ ڕێنموێنی وهیدایەت وچاکەکاری، ودووپات لەسەر ئەمە دەکاتەوە بە ووتنی: (لا إله إلا أنت) واتە: (هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ)، چونکە دەبێت مرۆڤ تەنها پەنا بە خودا بگرێت، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خودا هەمیشە زیندووە وهەرگیز نامرێت، ومرۆڤ وجنۆکەکان دەمرن؛ ولێرەدا تەنها باسی مرۆڤ وجنۆکەى کردووە چونکە تەنها ئەم دووانە جێبەجێکردنی ئەرکە شەرعیەکانیان -تەکلیفە شەرعیەکانیان- لەسەر واجب کراوە وئەمان ئامانجی بنەڕەت وسەرەکین بە بەراورد لەگەڵ بوونەوەرەکانى تر.

التصنيفات

ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە زیکر کردندا, ئەو نزایانەی کە لە قورئان وسونەتدا هاتووە