إعدادات العرض
اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب
اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیری^ بکردایە بۆ دەستپێكردنی نوێژ هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەوەی قورئان بخوێنێت، بۆیە منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن، لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن وخوێندنەوەدا: چی دەڵێیت؟ فەرمووی: دەڵێم: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ»، واته: «خوای گەورە دووری بخەرە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە». ^(تەکبیرە: مەبەست لێی یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português Kiswahili සිංහල دری অসমীয়া ไทย አማርኛ Svenska Yorùbá Кыргызча ગુજરાતી नेपाली Oromoo മലയാളം Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Malagasy Српски Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەكبیری بكردایە بۆ نوێژكردن ؛ بۆ ماوەیەكی كەم بێدەنگ دەبوو پێش ئەوەی سورەتی -الفاتحة- بخوێنێت، نوێژەكەی دەستپێدەكرد بە خوێندنی هەندێك نزا، لەو نزایانەش كە لە سوننەتدا هاتووە: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ»، واته: «خوای گەورە دووری بخەرە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک وپیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە»، داوا لە خوای گەورە دەكات -عز وجل- بەوەی دووری بخاتە نێوان ئەو وگوناهەكان ؛ بۆئەوەی تووشیان نەبێت، دوورخستنەوەیەك كە هیچ بەیەكگەیشتنێكی تێدا نەبێت، هەروەكو چۆن ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا هەرگیز بە یەك ناگەن، وئەگەر تووشی گوناهەكان بوو ؛ پاكی بكاتەوە لێیان ولایببات لەسەری هەروەكو چۆن پیسی لادەبرێت لەسەر پۆشاكی سپی، وبیشوات لە گوناهەكانی وگڕ وتینی لەسەر سارد بكاتەوە بەم پاككەرەوە ساردانە: ئاو وبەفر وتەرزە.فوائد الحديث
خوێندنی نزای ئیستیفتاح بە بێدەنگی ؛ ئەگەرچیش نوێژەكە بە دەنگی ئاشكرا قورئانی تێدا بخوێندرێت.
بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بۆ زانینی حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی جوڵە وبێدەنگ بوونیدا ؛ بۆئەوەى بیزانن و وەكو ئەو كردەوە بكەن.
شێوازی تر هاتووە بۆ ووتنی نزای ئیستیفتاح، باشتر وایە مرۆڤ ئەو نزا ئیستیفتاحانە بخوێنێت كە لە پێغەمبەرەوە بە سەحیحی هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-، وهەرجارەی یەكێكیان بخوێنێت.
التصنيفات
زیکرەکانی نوێژ