إعدادات العرض
ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە خەڵكی بەهەشت؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات
ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە خەڵكی بەهەشت؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات
لە حاریسەی کوڕی وەهبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو كە -صلى الله علیه وسلم- دەیفەرموو: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە خەڵكی بەهەشت؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات، ئایا پێتان بڵێم سەبارەت بە خەڵكی دۆزەخ؟ هەموو وشک وڕەقێکی ناملکەچ کە هەر پارە کۆدەکاتەوە (تەماحكارە) ونابەخشێت وخۆبەگەورەزانە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português සිංහල Русский Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી አማርኛ پښتو ไทย മലയാളം नेपाली ქართული Magyar తెలుగుالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە سیفەتەكانی خەڵكی بەهەشت وخەڵكی دۆزەخ باسدەكات. زۆرینەی خەڵكی بەهەشت، ئەم سیفەتەیان تێدایە: (هەموو لاوازێك بەلاواز دانراو)؛ واتا: سادەیە وملكەچە بۆ الله -سبحانه وتعالی-، وخۆی بۆ الله زەلیل كردووە، هەتاوەكو هەندێك لە خەڵكیش بە لاوازی دادەنێن وبە كەمی دەزانن، ئەم كەسە كە خۆی ملكەچ وزەلیل كردووە بۆ الله ئەگەر سوێند بە الله بخوات وەكو دڵنیاییەك بە بەخشندەیی الله -سبحانه وتعالی-؛ ئەوا الله سوێندەكەی بۆ جێبەجێ دەكات، و وەڵامی داوا ونزاكەی دەداتەوە. وزۆرینەی خەڵكی دۆزەخ؛ ئەم سیفەتانەیان تێدایە: 1- (وشك وڕەق)؛ وخراپەکار لەكاتی قسەدا، یان زمان پیسە كە ملكەچ نابێت بۆ هیچ خێرێك. 2- (تەماحكار)؛ خۆی بەگەورە دادەنێت، وزۆر خۆرە، ولڕوی لاشەیەوە بەهەیکەلە، ولە ڕێكردنیدا شانازی دەكات، وخو ڕەوشتی خراپە. 3- (خۆبەگەورەزان)؛ بە ڕەتكردنەوەی حەق وبە چاوی كەم سەیركردنی خەڵكی.فوائد الحديث
هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە سیفەتەكانی خەڵكی بەهەشت، وهۆشداریدان سەبارەت بە سیفەتەكانی خەڵكی دۆزەخ.
بێ فیزی وسادەیی بەرامبەر خوای گەورە وفەرمان ونەهی كردنەكانی وملكەچبوون بۆیان، وبێ فیزی وسادەیی لەگەڵ خەڵكی بەوە دەبێت خۆی بەگەورە نەزانێت بەسەریاندا.
ئیبن حەجەر دەڵێت: مەبەست ئەوەیە زۆرینەی خەڵكی بەهەشت ئەم سیفەتانەیان تێدایە، هەروەكو چۆن زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ سیفەتەكانی تریان تێدایە، ومەبەست ئەوە نییە هەموو خەڵك لە هەردوولا ئەمە سیفەتەكانیانە.
التصنيفات
ژیانی ڕۆژی دوایی