زمانت بەردەوام شێدار بێت بە زیکر ویادی خوای گەورە

زمانت بەردەوام شێدار بێت بە زیکر ویادی خوای گەورە

لە عبداللەی کوڕی بوسرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لەسەرم زۆر بووە، شتێكم پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «زمانت بەردەوام شێدار بێت بە زیکر ویادی خوای گەورە».

[صەحیحە]

الشرح

پیاوێك سكاڵای هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی پەرستنە سونەتەكان زۆر بوون لەسەری هەتا وای لێهاتووە ناتوانێت ئەنجامیان بدات بەهۆی لاوازبوونی، پاشان پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەكی ئاسان كە ببێـتە هۆی بەدەستهێنانی خێری زۆر ودەستی پێوە بگرێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كرد بەوەی زمانی بەردەوام شێدار وجوڵاو بێت بە یادكردنی الله -سبحانه وتعالی- لە هەموو كات وحاڵێكدا؛ ئەمیش بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله واستغفر الله) ونزاكردن وزیكرەكانی تر.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلە وپایەی بەردەوامبوون لەسەر یادی خواى گەورە -سبحانه وتعالی-.

لە گەورەیی فەزڵی پەروەردگار ئەوەیە هۆکارەکانى دەستکەوتنی پاداشتی ئاسانکردووە.

جیاوازی فەزڵ وپلەى بەندەکان لە بەشیان لە دەرگاکانى خێر وچاکەکاری.

زۆر یادکردنی خواى گەورە بە زمان بە تەسبیح وتەحمید وتەهلیل وتەکبیر وجگە لە ئەوانە؛ کە یادکردنی دڵیشی لەگەڵدا بێت جێگای زۆرێک لە پەرستنە سونەتەکان دەگرێتەوە.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەچاوی پرسیارکاران دەکات بە وەڵامدانەوەى هەریەکێکیان بەو شێوەیەی گونجاوە بۆیان.

التصنيفات

فەزڵی زیکر کردن