هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت

هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئیماندارێک کە باوەڕی کامڵ بێت دەبێت ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت، واتای ئەم خۆشەویستیە ئەوەیە کە دڵی براکەی بداتەوە لە هەموو شتێکدا کە سوودی بۆی هەیە، لە ئاین ودونیادا، لە ئامۆژگاری کردن وڕێنمونی کردن بۆ خێر وچاکە ونەهی کردن لە خراپە، وهەر شتێک زیان وکەموکورتی تێدا بێت پێویستە ئامۆژگاری بکات بۆ ئەوەی لێی بە دوور بێت، وجگە لەمانە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆشەویستی لە نێوانیان.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان