ئەی بەندەکانم، من ستەمم لە سەر نەفسی خۆم حەرامکردووە، ولەنێوان ئێوەشدا بەحەڕامم داناوە، بۆیە ستەم لە یەکتری مەکەن

ئەی بەندەکانم، من ستەمم لە سەر نەفسی خۆم حەرامکردووە، ولەنێوان ئێوەشدا بەحەڕامم داناوە، بۆیە ستەم لە یەکتری مەکەن

له ئەبو زەری غەفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت : «ئەی بەندەکانم، من ستەمم لە سەر نەفسی خۆم حەرامکردووە، ولەنێوان ئێوەشدا بەحەڕامم داناوە، بۆیە ستەم لە یەکتری مەکەن، ئەی بەندەکانم، هەمووتان گومڕان جگە لە ئەوانە نەبێت کە من هیدایەتم داون بۆیە داوای هیدایەت لە من بکەن؛ هیدایەتتان دەدەم. ئەی بەندەكانم، هەمووتان برسین جگه لە ئەوانەی من تێرم كردوون، بۆیه داوای ڕزق له من بكەن؛ ڕزقتان دەدەم، ئەی بەندەكانم، هەمووتان ڕووتن وعەیبە وکەموکورتیتان دیارە جگه له ئەوانه نەبێت كه من پۆشیومن، بۆیه داوای پۆشین له من بكەن؛ دەتان پۆشم. ئەی بەندەكانم، ئێوه به شەو وڕۆژ گوناهـ وتاوان دەکەن، ومن له هەموو تاوانەکان خۆش دەبم، بۆیه داوای لێخۆشبوون له من بكەن؛ لێتان خۆش دەبم. ئەی بەندەکانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه به مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی تەقوادارترین كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمە هیچ له موڵكی من زیاد ناكات. ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی خراپەكارترین كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمه هیچ له موڵکی من كەم ناكات، ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەكەم كەسەوه بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه به هەمووتانەوه له یەك شوێن بووەستن و داوا له من بكەن، ئەوا من داواكاری هەمووی جێبەجێ دەكەم ئەوەنده له موڵكی من كەم دەكات هەروەكو چۆن دەرزییەک لە ئاوی دەریا كەم دەكاتەوه كاتێك دەخرێته ناو دەریاکە ودەهێندرێتە دەرەوه، ئەی بەندەكانم، ئەوە تەنها کردەوەکانتانە من بۆتان دەبژێرم، وپاشان پاداشتتان دەدەمەوە (به چاكه وخراپه)، جا بۆیه ئەوەی خێر وخۆشی بینی؛ ئەوا با سوپاس وحەمدی خودا بكات، وئەوەش جگه له ئەوەی بینی؛ ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕونی دەکاتەوە کە خواى گەورە -سبحانە وتعالى- ستەمی حەرام کردووە لەسەر نەفسی خۆی، وهەروەها ستەمی حەرامکردووە لەنێوان خوڵقێنراوەکانى ؛ بۆیە نابێت هیچ یەکێک ستەم لەئەوی تر بکات، وبەندەکان هەموویان گومڕان لە ڕێگای هەق وڕاستی مەگەر بەهیدایەت وسەرخستنی خواى گەورە، وئەوەى لە خواى گەورە بپاڕێتەوە ؛ سەرکەوتووی دەکات وهیدایەتی دەدات، وبەندەکان هەموویان هەژارن بۆ لای الله وپێویستیان بە ئەو زاتەیە لە هەموو پێداویستیەکانیاندا، وئەوەى داوا لە خواى گەورە بکات ؛ پێویستیەکەى بۆ جێبەجێ دەکات. وئەوان بە شەو وڕۆژ تاوان دەکەن، وخواى گەورە دایان دەپۆشێت ولێیان خۆشدەبێت ئەگەر بەندە داواى لێخۆشبوون بکات، وئەوان ناتوانن هیچ سوود وزیانێک بگەیەنن بە خواى گەورە، وئەگەر هەموویان لەسەر ڵی تەقوادارترین بن ؛ ئەم تەقوایە هیچ شتێک بۆ موڵکی الله زیاد ناکات، وئەگەر هەموویان لەسەر دڵی تاوانبارترین بن ؛ ئەمە هیچ شتێک لە موڵکی الله کەم ناکات، چونکە هەموویان هەژارن بۆ لای الله، وپێویستیان بە ئەو زاتەیە لە هەموو حاڵ وشوێن وکاتێک، وئەو زاتە دەوڵەمەند وبێ پێویستە -سبحانە وتعالى-، وئەگەر هەموویان لە یەک شوێن بوەستن بەمرۆڤ وجنۆکەیانەوە، لەیەکەمەوە بۆ کۆتایان وداوا لە خواى گەورە بکەن ؛ ئەوا بەپێی داواکەیان بەهەموویان دەبەخشێت، وئەمە هیچ شتێک لە موڵکی خودا کەم ناکاتەوە ؛ هەروەکو چۆن دەرزی ئەگەر بخرێتە نێو دەریاوە ودەربکرێت هیچ شتێک لەئاوی دەریاکە کەم ناکاتەوە، ئەمیش کامڵی وتەواوى دەوڵەمەندی وبێ پێویستی ئەو زاتە مەزنەیە -سبحانە وتعالى-، وخواى گەورە کردەوەی بەندەکان دەبژێرێت ودەیپارێزێت، پاشان لەسەر کردنیان ؛ پاداشتیان دەداتەوە لەڕۆژی قیامەتدا، هەرکەسێک بەرامبەر کردەوەکانى خێر وچاکەى پێبەخشرا ؛ ئەوا با حەمد وستایشی پەروەرگاری بکات چونکە سەرکەوتووی کردن بۆ گوێڕایەڵیکردنی، وئەوەى بەرامبەر کردەوەکانى تووشی سزا بوو ؛ ئەوا با تەنها لۆمەى نەفسی خۆی بکات کە فەرمانیپێکرد بە خراپە وبەرەو شکست ودۆڕان بردی.

فوائد الحديث

ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موئعجیزەئاسا وهتد.

ئەوەى بەندە پێی دەبەخشرێت لەزانست وهیدایەت، بەهۆی هیدایەت وفێرکردنی الله وەیە.

ئەوەى تووشی بەندە دەبێت لە خێر ؛ لە فەزڵی خودایەوە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى تووشی دەبێت لە شەڕ وناخۆشی بەهۆی خراپە وهەوا وئارەزووی نەفسی خۆیەتی.

هەرکەسێک چاکەکار بوو بەهۆی ئەوەیە کە خودا سەرکەوتووی کردووە بۆ ئەنجامدانى، وپاداشتدانەوەیشی فەزڵ وبەخشینە لەلایەن خوداوە ؛ بۆیە حەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە، و هەرکەسێک خراپەکار بێت ؛ ئەوا با تەنها لۆمەى نەفسی خۆی بکات.

التصنيفات

عەقیدە (بیروباوەڕ), تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا