ئەگەر نەوەى ئادەم دوو دۆڵ پارە وسامانی هەبێت حەزی دەکرد دۆڵی سێیەمی هەبووایە

ئەگەر نەوەى ئادەم دوو دۆڵ پارە وسامانی هەبێت حەزی دەکرد دۆڵی سێیەمی هەبووایە

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر نەوەى ئادەم دوو دۆڵ پارە وسامانی هەبێت حەزی دەکرد دۆڵی سێیەمی هەبووایە، وهیچ شتێک سكی نەوەى ئادەم پڕ ناکاتەوە مەگەر خۆڵ نەبێت، وخواى گەورە تەوبە لە ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر نەوەى ئادەم دۆڵێكی پڕ لە ئاڵتونی هەبێت، ئەوا بەهۆی بەپەرۆشی وخۆشەویستی بۆ پارە وسامانی دونیا حەز دەكات دوو دۆڵی تریشی هەبێت، وبەردەوام مرۆڤ بەپەرۆشە لەسەر دونیا هەتاوەكو دەمرێت وناو لاشەی پڕ دەبێت لە خۆڵی گۆڕەكەی.

فوائد الحديث

ئاماژەیە بۆ زۆری بەپەرۆشی وهەوڵدانى مرۆڤ بۆ بەدەستهێنانى پارە وسامان وشتی تر لە شتومەکەکانى دونیا.

نەوەوی دەڵێت: سەرزەنشتكردنی بەپەرۆشیە لە سەر دونیا ولە حەز كردن بە زۆر كردنی شتومەكەكانی ولە تاسەیی وهەوڵدان بۆی.

خواى گەورە تەوبەی ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن لە سیفەت وڕەوشتە ناشیرینەکان.

نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ حاڵی زۆرینەی نەوەی ئادەم ئەویش ئەوەیە بەپەرۆشن لەسەر دونیا، وئەم بەشەی فەرموودەكەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پشتگیری دەكات: «وخواى گەورە تەوبە لە ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن».

التصنيفات

ڕەوشتە ناشیرینەکان, سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا