إعدادات العرض
اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ
اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە یەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو دەیفەرموو: «اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ»، واتە: «خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم، ولە نەمانی لەش ساغیم، و لەناکاوى سزاکانت، ولە هەموو توڕەییەکت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português தமிழ் Русский Nederlands অসমীয়া Kiswahili ગુજરાતી پښتو አማርኛ ไทย Oromoo Română മലയാളം Deutsch नेपालीالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە دەگرت لە چوار شت: یەكەم: (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ:خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم)؛ ئاینی ودونیاییەكان ودامەزراو بم لەسەر ئیسلام، ودوورم بم لە تووشبوون بە گوناهەكان كە هۆكارن بۆ نەمانی نیعمەتەكان. دووەم: (وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ:ولە نەمانی لەش ساغیم)؛ خودایە پەنات پێدەگرم لەوەی ئەم لەش ساغیەم بگۆڕێت بۆ بەڵا وناڕەحەتی؛ بۆیە داوای بەردەوامی عافیەت وسەلامەتیت لێدەكەم لە هەموو ئازار ونەخۆشییەكان. سێیەم: (وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ:و لەناکاوى سزاکانت)؛ پەنات پێدەگرم لە بەڵا وكارەسات، چونكە تۆڵەسەندنەوە وسزا ئەگەر لەناكاو بێن ئەوا كات نامێنێت بۆ تەوبەكردن وئەنجامدانی كردەوەی چاك، وئەوەی تووشی ئەم جۆرە سزایە دەبێت تووشی گەورەترین وسەختترین سزا بووە. چوارەم: (وَجَمِيعِ سَخَطِكَ:ولە هەموو توڕەییەکت)؛ وپەنات پێدەگرم لە هۆكارەكانی توڕەبوونت؛ چونكە ئەو كەسەی تۆ لێی توڕە بیت ئەوا سەرشۆڕ ودۆڕاوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕستەیەكی گشتگیری بەكارهێنا؛ كە هەموو هۆكارەكانی توڕەیی خودایی لەخۆگرتووە -سبحانه وتعالی- لە قسە وكردەوە وبیروباوەڕەكان.فوائد الحديث
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی هەژاری خۆی بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالی- دەردەبڕێت.
ئەم پەناگرتنە پیرۆزە ئەم شتانەی لەخۆگرتووە: ڕێنموێنی كردن بۆ سوپاسكردن لەسەر نیعمەتەكان، پاراستن لە تووشبوون بە گوناهەكان؛ چونكە گوناهەكان دەبنە هۆی نەهێشتنی نیعمەتەكان.
بەپەرۆشی لەسەر دووركەوتنەوە لەو شتانەی دەبنە هۆی توڕەبوونی الله -سبحانه وتعالی-.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرتووە لە ناكاوی تۆڵەسەندنەوەی پەروەردگاری -سبحانه وتعالی-؛ چونكە ئەگەر پەروەردگار تۆڵە بسێنێتەوە لە بەندە ئەوا تووشی بەڵا وكارەساتی دەكات كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت لە خۆی دوور بخاتەوە، وهیچ یەكێكی تریش لە خوڵقێنراوەكان ناتوانن لەو بەڵایە بیپارێزن؛ ئەگەرچیش هەموویان كۆ ببنەوە بۆ پاراستنی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرتووە لەوەی عافیەت وسەلامەتبوونی بگۆڕێت ونەمێنێت، چونكە ئەگەر خوای گەورە كەسێكی تایبەت كردبێت بە بەخشینی عافیەت وسەلامەتی پێی؛ ئەوا خێری دونیا وقیامەتی پێبەخشیووە، ئەگەر عافیەت وسەلامەتبوونی بگۆڕێت ونەمێنێت ئەوا تووشی شەڕ وخراپەی دونیا وقیامەت بووە، چونكە عافیەت وسەلامەتبوون هۆكاری چاكبوونی دین ودونیایە.