إعدادات العرض
هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەوا لە قیامەتدا حەسرەت وپەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە
هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەوا لە قیامەتدا حەسرەت وپەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەوا لە قیامەتدا حەسرەت وپەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە».
[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português தமிழ் Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands አማርኛ മലയാളം Română ไทยالشرح
ئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر پەشیمانی ودۆڕاوی بۆ ئەو کەسانەى کە لە دانیشتنێک دادەنیشن پاشان هەڵدەستن ونە بە دڵیان ونە بە زمانیان یادی خودا ناکەن وباسی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناکەن وسەڵاواتی لەسەر نادەن، ئەم دانیشتننانە دەبێتە هۆی پەشیمانى بۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا؛ چونکە ئەوان سوودیان لێ نەبینین. ئەمە ئەگەر دانیشتنەکان شتی حەرامی تێدا نەبێت؛ بەڵام ئەگەر دانیشتنەکان شتی حەرامی تێدا بێت وەکو غەیبەت وشتی تر. ئەوا پێویستە ئەم دانیشتنانە زیندوو بکرێتەوە بە یادی خواى گەورە وبە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.التصنيفات
زیکرە بێ سنوورەکان