إعدادات العرض
نزای : ( اللهم رب الناس، أذهب البأس اشف أنت الشافي )
نزای : ( اللهم رب الناس، أذهب البأس اشف أنت الشافي )
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەى دەکرد لەکاتێکدا نەخۆش بوون ودەستی ڕاستی دەهێنا بەسەر لاشەیاندا ودەیفەرموو: «(اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ، أذْهِب البَأسَ، اشْفِ أنْتَ الشَّافِي لاَ شِفَاءَ إِلاَّ شِفاؤكَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقماً)*». *(واتە: خودایە، پەروەردگاری خەڵکی، ئەم ناڕەحەتیە لاببە؛ شیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت، شیفایەک هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت)
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa தமிழ் Русский অসমীয়া Nederlands Kiswahili አማርኛ ไทยالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سەردانی هەندێک لە خێزانەکانى بکردایە لەوانەى نەخۆش کەوتبوون بەم نزایە نزای بۆیان دەکرد، وبە دەستی ڕاستی مەسحی دەکرد بەسەر لاشەیاندا، وپاشان ئەم نزایەی دەخوێند: (اللهم رب الناس:خودایە، پەروەردگاری خەڵکی): داواى لە خودا دەکرد بە پەروەردگارێتی ومەزنی خودا بە شێوەیەکی گشتی، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- خوڵقێنەرە وپادشایە وهەموو کاروبارەکانى گەردوون وبوونەوەرەکان ئەو بەڕێوەى دەبات. (ئەم ناڕەحەتیە لاببە:أذهب البأس): واتا ئەم نەخۆشیە لاببە کە تووشی ئەم نەخۆشە بووە. (اشف أنت الشافي شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقماً:شیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت شیفایەک هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت): شیفا واتا چاکبوونەوە لە نەخۆشی، و -الشافي- واتا شیفابەخش ئەمیش لە ناوە جوانەکانى خواى گەورەیە، واتا هیچ کەسێک ناتوانێت شیفا ببەخشێت جگە لە خواى گەورە، وئەوەى بوونەوەرەکان دەیگرنە بەر لە ڕێگاکانى چارەسەر تەنها هۆکارە، وشیفابەخش تەنهاخواى گەورەیە، وداواى لە خواى گەورە کرد کە شیفایەک بێت هیچ نەخۆشیەک جێنەهێڵێت ولە هەموو نەخۆشیەک چاک ببێتەوە.