إعدادات العرض
ئەو کەسەی لە نێو ئێوەدا لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە
ئەو کەسەی لە نێو ئێوەدا لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی لە نێو ئێوەدا لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وئەوەی زیاتر ڕقم لێیەتی ولە دانیشتنی من دوورتر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ (ئەم جۆرە کەسانەن): سەرسارەکان^، وموتەشەدیقەکان^^، وموتەفەیقیهەکان» ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا سەرسارەکان وموتەشەدیقەکانمان زانی، ئەی موتەفەیقیهەکان کێن؟، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوانەى خۆبەگەورەزانن». ^(ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود-)، ^^(ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق -بۆ گاڵتە کردن بە خەڵکی-)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە தமிழ் অসমীয়া Nederlands Kiswahili Hausa ગુજરાતી Magyar ქართული Română Português ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت لە نێو خۆشەویستترین مرۆڤەكان لە لای ئەو لە دونیادا، ونزیكترینە لە دانیشتەكانی ئەو لە قیامەتدا؛ ئەو كەسانەن كە جوانترین ڕەوشتیان هەیە، وڕقاویترین كەس لە لای ئەو لە دونیادا، ودوورترینە لە دانیشتنەكانی لە قیامەتدا؛ ئەوانەن كە ڕەوشتیان ناشیرینە، كە ئەم سیفەتانەیان تێدایە: (سەرسارەکان)؛ ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود- وبە زێدەڕۆیی ولە هەق وڕاستی لادەدەن، و(موتەشەدیقەکان)؛ ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق -بۆ سوكایەتی وگاڵتە کردن بە خەڵکی- وبۆ ئەوەی قسەكەیان بە گەورە دابنێن بە بێ هەڵسەنگاندێكی هۆشدارانە، (وموتەفەیقیهەکان)، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا سەرسارەکان وموتەشەدیقەکانمان زانی، ئەی موتەفەیقیهەکان کێن؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوانەى خۆبەگەورەزانن وسوكایەتی بە خەڵكی دەكەن وقسەكانیان فراوان دەكەن ولەگەڵ ئەمانەدا دەمیان دەكەنەوە.فوائد الحديث
ڕەوشت جوانى هۆکاری خۆشەویستی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- ونزیکبوونەوە لێی لە ڕۆژی قیامەتدا، وڕەوشت خراپی بە پێچەوانەوەیە.
ڕەوشت جوانی هۆكاری خۆشەویستیە لە نێوان خەڵكی، بەڵام ڕەوشت خراپی بە پێچەوانەوەیە.
هاندان بۆ چاكەكاری بەرامبەر بە خەڵكی وخاكێتی، ودووركەوتنەوە لە توندوتیژی وئەركی ناڕەحەت خستنە سەر خەڵكی.
هۆشداریدان سەبارەت بە قسە كردنێك كە زێدەڕۆیی وخۆبەگەورەزانین وشانازی وئەركی ناڕەحەت خستنە ئەستۆی تێدا بێت.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان