هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ…

هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». ^(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەرمسوڵمانێك سەردانی مسوڵمانێكی تر بكات لەكاتی نەخۆش بوونیدا بەمەرجێك كاتی مردنی نەهاتبێت، پاشان نزا بۆ نەخۆشەكە بكات وبڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ : داوا لە خودای مەزن دەکەم)؛ كە مەزنە لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ: پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)، وحەوت جار ئەم نزایەی بۆ بكات؛ ئەوا خوای گەورە شیفای بۆ دەنێرێت لەو نەخۆشیە.

فوائد الحديث

سوننەتە ئەم نزایە بۆ نەخۆش بکرێت، وحەوت جار دووبارە بکرێتەوە.

شیفا وچارەسەر بوونی ئەو نەخۆشەی ئەم نزایەى بەسەردا دەخوێندرێت بە ئیزنی خواى گەورە، بەمەرجێك نزاکە بەڕاستگۆیی ودڵسۆزیەوە بووترێت.

ئەگەر بە نهێنی یان ئاشكرا ئەم نزایە بكات؛ هەمووی ڕێگەپێدراوە، بەڵام ئەگەر نەخۆشەكە گوێی لێبێت باشترە؛ چونكە دڵخۆشی دەكات.

التصنيفات

روقیەی شەرعی -خوێندنەوەی شەرعی-