وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو

وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم-».

الشرح

ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە پاش ئەوەى وەحی دابەزی، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا تەمەنی شەست وسێ ساڵ بوو.

فوائد الحديث

گرنگیدانى هاوەڵان بە سیرەی -ژیاننامەی- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

پێغەمبەرمان موحەمەد ﷺ, ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ (سیرەتی پێغەمبەر ﷺ)