إعدادات العرض
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد
لە سەعدی كوڕی عوبادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد.
الترجمة
العربية অসমীয়া Bahasa Indonesia Kiswahili Tagalog አማርኛ Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands සිංහල پښتو Hausa മലയാളം ไทย नेपाली Кыргызча English Malagasy Svenska Română Bosanski فارسی తెలుగు ქართული Mooreالشرح
دایكی سەعدی كوڕی عوبادە وەفاتی كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، بۆیە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە باشترین جۆرەكانی خێركردن بۆئەوەی بۆ دایكی ئەنجام بدات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: باشترین جۆرەكانی خێركردن بەخشینی ئاوە، بۆیە ئەویش بیرێكی لێدا وكردی بە خێر بۆ دایكی.فوائد الحديث
ئاماژە كردن بۆ ئەوەی ئاو بەخشین لە باشترین جۆرەكانی خێركردنە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی سەعدی كرد بۆ خێر كردن بە بەخشینی ئاو ؛ چونكە سوودی گشتگیرترە لەڕوانگەی بابەتە ئاینی ودونیاییەكاندا، هەروەها بەهۆی بەتینی گەرما وپێویستی وكەمی ئاو.
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پاداشتی خێركردنەكان دەگات بە مردووەكان.
چاكەكاری سەعدی كوڕی عوبادە -ڕەزای خوای لێبێت- بەرامبەر دایكی -ڕەزای خوای لێبێت-.