إعدادات العرض
ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە^ بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت
ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە^ بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئاو لە حاڵەتێكدا كە ئاژەڵەكان لێی دەخۆنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە^ بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت». ^(قولە: ئەندازەیەكی پێوانی قەبارە دیاری کراوە، کە نزیکەی 105 لیتر دەكات. بەڵام -دوو قولە- دەکاتە: 210 لیتر ؛ ئەمیش ئەو بڕەیە وا لە ئاو دەکات کە پیسی هەڵنەگرێت).
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português Nederlands অসমীয়া Kiswahili ગુજરાતી አማርኛ پښتو ไทย Română മലയാളം Deutsch Oromoo ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بەو ئاوەی كە ئاژەڵ ودڕندەكان دێنە سەری بۆ خواردنەوە وهتد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر كێشی ئاو بگاتە ئەندازەی دوو گۆزەی گەورە، ئەمیش یەكسانە بە: (210) لیتر؛ ئەوا ئاوێكی زۆرە وپیس نابێت مەگەر یەكێك لە سێ وەسفەكەی بگۆڕێت: بۆنی یان ڕەنگی یان تامی بەهۆی پیس بوونەوە.فوائد الحديث
ئاو پیس دەبێت ئەگەر یەكێك لە سێ سیفەتەكەی بەهۆی پیسیەوە بگۆڕێـت؛ ڕەنگی یان تامی یان بۆنی، وفەرموودەكە زۆرینەی حاڵەتەكان دەگرێتەوە؛ نەك بۆ حاڵەتێكی تایبەت بێت.
زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەى ئەگەر پیسی یەکێک لە سیفەتەکانى ئاو بگۆڕێت ئەوا ئاوەکە پیس دەبێت وبە کەڵکی بەکارهێنان نایەت، ئەگەر ئاوەکە زۆر یان کەم بێت.
التصنيفات
حوکمەکانی ئاوەکان