إعدادات العرض
ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان تۆمەتی کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە
ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان تۆمەتی کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان تۆمەتی کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහල Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو ไทย മലയാളം नेपाली Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە كە هەركەسێك بە یەكێكی تر بڵێت: تۆ فاسقیت، یان بڵێت: تۆ كافریت، لەكاتێكدا بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت، ئەوا خۆی شایستە دەبێت بەو وەسفەی باسكراوە وقسەكە دژی خۆی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە بێت كە باسیكرد ئەوا هیچ شتێكی لەسەر نییە؛ چونكە ڕاستی وتووە لە قسەكەیدا.فوائد الحديث
حەرامبوونی تەکفیر یان تەفسیق کردنی خەڵکی، بە بێ ئەوەى بەڵگەى شەرعی لەسەری هەبێت.
واجبێتی دڵنیابوون لەكاتی حوكمدان بەسەر خەڵكیدا.
ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: ئەمە هەڕەشەیەكی گەورەیە لەسەر ئەو كەسەی یەكێك لە مسوڵمانان تەكفیر دەكات؛ لەكاتێكدا بەو شێوەیە نییە، و بەڕاستی گرفتێكی مەزنە.
ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: لەڕاستیدا مەرج نییە بەو قسانە كە پێی دەڵێت: كافریت یان فاسقیت یان گوناهباریت؛ دەستبەجێ خۆیشی بگرێتەوە، لەم شێوازە ووتنە وردەكاری هەیە: ئەگەر مەبەستی ئامۆژگاری كردنی یان ئامۆژگاری كردنی كەسێكی تر بێت بە ڕوونكردنەوەی حاڵی؛ ئەوا لێرەدا دروستە وای پێ بڵێت، بەڵام ئەگەر مەبەستی عەیبدار كردن وناوزڕاندن وئازاردانی بێت؛ ئەوا دروست نییە، چونكە فەرمانكراوە بە پۆشینی وفێركردنی وئامۆژگاری كردنی بە چاكە، ئەوەی دەكرێت بە نەرمونیانی نابێت بە توندی جێبەجێ بكرێت؛ چونكە دەبێتە هۆی سەركێشی وبەردەوامبوونی لەسەر ئەو كارە، هەروەكو لە سروشتی زۆرێك لە خەڵكیدایە كە خۆیان بەرز ڕادەگرن لەئاست جێبەجێكردنی فەرمانەكان، بەتایبەت ئەگەر فەرمانكار پلەی لە خوارەوەی فەرمانپێكراو بێت.