إعدادات العرض
1- نەفرەتلێکراوە ئەو کەسەی کە دەچێت بۆ لای خێزانەکەى لە پاشیەوە (کۆمیەوە)
2- خراپترین کەس لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو پیاوەیە کە دەچێـتە لای خێزانەکەى پاشان نهێنیەکانى بڵاو دەکاتەوە
3- بڕۆ سەیری بکە، چونکە بەهۆی ئەوەوە تەبایی وخۆشەویستی لە نێوانتان دروست دەبێت
4- ئەگەر خواى گەورە داواکردنی ئافرەتێکی خستە نێو دڵی پیاوێکەوە؛ ئەوا ئاساییە سەیری (ئافرەتەکە) بکات
5- جولەکە دەیانووت: ئەگەر لە پاشەوە جیماعی لەگەڵدا بکات؛ منداڵەکە خێل دەردەچێت، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ}
6- نزیک بوو لەوەى نەهی بکەم لە غیلە کردن، هەتاوەکو سەیرم کرد ڕۆم وفارس غیلە دەکەن، ومنداڵەکانیان بەهۆی ئەوەوە تووشی هیچ زیانێک نابێت
7- جولەکە دەڵێن عەزل لەچاڵنانى بچووکە، فەرمووی: جولەکە درۆیان کرد ئەگەر خواى گەورە بیەوێت بیخوڵقێنێت؛ ناتوانیت ڕێگری لێبکەیت