حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی بەهەشتن

حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی بەهەشتن

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی بەهەشتن».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات حەسەن وحوسەینی کچەزای سەرورمان وكوڕی عەلی كوڕی ئەبی تاڵب وفاتیمەی كچی پێغەمبەرن -صلى اللە علیە وسلم-؛ لە فەزڵدا گەورەی هەموو ئەو گەنجانەن كە بە گەنجی مردوون وچوونەتە بەهەشتەوە، یان ئەوان گەورەی گەنجانی بەهەشتن جگە لە پێغەمبەران وچوار خەلیفەکە نەبێت.

فوائد الحديث

فەرموودەکە ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی حەسەن وحوسەین -ڕەزاى خوایان لێبێت-.

لە واتای فەرموودەكەدا ووتراوە: لەكاتی ئەم فەرموودەیەدا سەردار وگەورەی ئەو گەنجانەن كە دەچنە نێو بەهەشتەوە لەو سەردەمەدا، یان ئەوان باشترن لەو كەسانەی كە فەزڵ وتایبەتمەندیەكی دیاریكراویان باس نەكراوە وەكو باسكردنی فەزڵ وتایبەتمەندی پێغەمبەران وچوار خەلیفەکە، یان ئەوان گەورەی ئەو گەنجانەن كە بە سیفەتی گەنجێتی وهێز وجوامێری وبەخشندەیی وئازایەتی ناسراون، ئەم باسە ئاماژە نییە بۆ تەمەنی گەنجێتیان؛ چونكە حەسەن وحوسەین بە پیری مردن.

التصنيفات

فەزڵی ئەهلی بەیت (بنەماڵە وخێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ)