ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە لەم ژیانە ولە ڕۆژی دواییدا

ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە لەم ژیانە ولە ڕۆژی دواییدا

لە عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم (نزایەکم) فێر بکە کە بەو نزایە داوا لە خوای گەورە بکەم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «داوای سەلامەت بوون (پاراستن وعافیەت) بکە لە خواى گەورە»، پاش چەند ڕۆژێکی تر، هاتم و ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم (نزایەکم) فێر بکە کە بەو (نزایە) داوا لە خوای گەورە بکەم، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووم: «ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە لەم ژیانە ولە ڕۆژی دواییدا».

[صەحیحە لغیره]

الشرح

مامی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەناوی عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لێكرد كە نزایەكی فێر بكات بۆئەوەی بەو نزایە داوا لە الله بكات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری كرد كە داوا لە الله بكات بەوەی عافیەت وسەلامەت بێت لە ناخۆشی وكەموكورتی وعەیبەكان لە دونیا وقیامەتدا، عەباس دەڵێت: پاش چەند ڕۆژێكی تر جارێكی تر هاتمەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداوام لێكرد نزایەكەم فێر بكات كە بەو نزایە داوا لە الله بكەم، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەكو دەربڕینی خۆشەویستیەك بۆی فەرمووی: ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای عافیەت وسەلامەتبوون بكە لە الله ؛ بۆئەوەی هەموو زیانێكت لێ دوور بخرێتەوە وهەموو خێرێكت لێت نزیك بێتەوە لە دونیا وقیامەتدا.

فوائد الحديث

دووبارە كردنەوەی هەمان وەڵام لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بۆ عەباس كاتێك بۆ جاری دووەم داوای لێكرد نزای فێر بكات ؛ ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عافیەت -سەلامەت- لە خێرترین شتەكانە كە بەندە داوای بكات لە پەروەردگاری.

ڕوونكردنەوەی فەزڵ وپلەی عافیەت -سەلامەت بوون- وكۆی هەموو خێرەكانی دونیا وقیامەتی تێدایە.

بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر فێربوون وداواکردنی زیاتر لە زانست وخێر وچاکە.

التصنيفات

ئەو نزایانەی کە لە قورئان وسونەتدا هاتووە