کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر…

کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامکردنی کۆتایی (ماڵئاوایی)

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامکردنی کۆتایی (ماڵئاوایی)».

[حەسەنە] [نەسائی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەو كەسە دەكات كە دەیەوێت بێـتە نێو دانیشتنێكەوە بەوەی پێویستە سەرەتا سەلامیان لێبكات، وئەگەر بیەوێت هەستێت ئەوا پێویستە دیسانەوە سەلامیان لێبكات؛ چونكە سەلامكردنی سەرەتا لەكاتی هاتنی شایستەی ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامكردنی كۆتایی لەكاتی بەجێهێشتنیاندا.

فوائد الحديث

هاندان بۆ بڵاوکردنەوەى سەلامکردن.

هاندان بۆ سەلامكردن لە ئامادەبووانی دانیشتنەكە لەكاتی گەیشتن وبەجێهێشتن.

سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (وئەگەر ویستی هەستێت -جێیان بهێڵێت-)؛ واتا لە دانیشتنەكە هەستێت، (چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە)؛ واتا هەردووكیان سونەتە كردەوە كردن پێیان، بۆیە هیچ بەڵگەك نییە بۆ وازهێنان لە دووەم بەڵكو لەگەڵ یەكەمدا جەختیان لەسەر كراوەتەوە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن