إعدادات العرض
حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار
حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار
لە سوهەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیان بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێر بۆی».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português සිංහල دری অসমীয়া ไทย Tiếng Việt አማርኛ Svenska Yorùbá Кыргызча ગુજરાતી नेपाली Oromoo മലയാളം Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Malagasy Српски Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵ وکاروباری ئیمانداری بەلاوە سەیرە ؛ ئەمیش لەڕوانگەی بە باش وبە چاكدانان، بەهۆی ئەوەی هەموو حاڵەتەكانی هەر خێرە بۆی، ئەمیش تەنها بۆ ئیماندارە، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەم سوپاسگوزاریە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی پاداشت، وئەگەر تووشی زیان بێت ؛ بەهیوای پاداشتی الله یە، ئەمیش هەر هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی پاداشت بەهۆی ئارامگرتنەوە، بۆیە ئەو پاداشت بەدەست دەهێنێت لەهەموو حاڵەتێكدا.فوائد الحديث
فەزڵ وپلە وپایەی سوپاسگوزاری لە کاتی خۆشی وئارامگرتن لە کاتی ناخۆشیدا، هەرکەسێک بەم شێوەیە بێت ئەوا پاداشتی ئەم دونیا ودواڕۆژی دەستکەوتووە، وئەوەى سوپاسگوزار نەبێت لەسەر نیعمەتەکان، وئارامگر نەبێت لەسەر ناخۆشی وکارەساتەکان، ئەوا پاداشت وەرناگرێت ولە دەستی دەچێت، وتووشی گوناهــ دەبێت.
فەزڵ وپلە وپایەی ئیمان -باوەڕ-، پاداشت لە هەموو حاڵەتێكدا تەنها بۆ ئیماندارانە.
سوپاسگوزاری لە کاتی خۆشی وئارامگرتن لە کاتی ناخۆشیدا ؛ لە سیفەتی ئیماندارانە.
باوەڕبوون بە قەزا وقەدەری خوای گەورە ؛ وا لە ئیماندار دەكات ڕازی بێت لە هەموو حاڵەتێكدا، بە پێچەوانەی بێباوەڕ ؛ كە بەردەوام ناڕازیە ئەگەر تووشی زیانێك بێت، وكاتێك خوای گەورە -عز وجل- نیعمەتێكی پێدەبەخشێت سەرقاڵی دەبێت و بەهۆیەوە پشت دەكات لە گوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار، ولە سەرپێچیكردنی فەرمانەكانی خودا بەكاریدەهێنێت.
التصنيفات
پاککردنەوەی دەروونەکان