إعدادات العرض
پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا
پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێی ووترا: بۆچی سەردانی عوسمان ناكەیت بۆئەوەی قسەی لەگەڵدا بكەیت؟ ووتی: ئایا پێتان وایە من قسەی لەگەڵدا ناكەم مەگەر ئێوە گوێتان لێبێت؟ والله من قسەم كردووە لەنێوان خۆم وخۆی، حەز ناكەم شتێك بڵاو بكەمەوە كە من یەكەم كەس بم دەرگاكەی كردبێتەوە، وبە كەسێك ناڵێم كە فەرمانڕەوام بێت: تۆ چاكترینی لەنێو خەڵكیدا ؛ پاش ئەوەی گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا، ئەهلی دۆزەخ لەلای كۆ دەبنەوە ودەڵێن: ئەی فڵان، ئەوە چیتە؟ ئایا فەرمانت بە چاکە ونەهیت لە خراپە نەدەکرد؟ دەڵێت: بەڵێ، فەرمانم بە چاکە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم دەدا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල አማርኛ অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands پښتو नेपाली ไทย Svenska മലയാളം Кыргызча Română Malagasy ಕನ್ನಡ Српски తెలుగు ქართულიالشرح
ئوسامەی كوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووترا: ئایا ناچیت بۆ لای عوسمان -ڕەزای خوای لێبێت- بۆئەوەی قسەی لەگەڵدا بكەیت سەبارەت بەو فیتنەیەی لەنێو خەڵكیدا ڕوویداوە وهەوڵبدەیت هەمووی بكوژێنیتەوە، ئەو پێیانی ڕاگەیاند كە بە نهێنی قسەی لەگەڵدا كردووە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی نەك بۆ وروژاندنی فیتنە، ومەبەستی لەم قسە ئەوەیە نایەوێت بە ئاشكرا نكۆڵی لە كاربەدەستان بكات لەپێش خەڵكیدا، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی دەستدرێژكاری بۆ سەر خەلیفە -فەرمانڕەوا-، وئەم کارە کردنەوەی دەرگای فیتنە وخراپەیە بۆیە نایەوێت یەكەم كەس بێت كە دەیكاتەوە. پاشان ئوسامە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەو بەنهێنی ئامۆژگاری فەرمانڕەواكانی كردووە وكەمتەرخەم نییە ونەرمی نانوێنێت ئەگەرچیش بەرامبەر فەرمانڕەوا بێت، وبە پوچەڵ ستایشی هیچ یەكێكیان ناكات لەپێشیاندا، چونكە ئەو بیستوویەتی لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە پیاوێك دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وفڕێ دەردێتە نێو دۆزەخ، وڕیخۆڵكانی بەخێرا دەردەچێتە دەرەوە بەهۆی گەرمی سزا وئازارەكە، و بەدەوریدا دەسوڕێتەوە هەروەكو چۆن گوێدرێژ بە دەوری بەردی ئاشەواندا سوڕ دەخوات، دەستبەجێ خەڵكی دۆزەخ لەدەوروپشتی بەشێوەی بازنەیەك كۆ دەبنەوە، وپرسیاری لێدەكەن: ئەی فڵان، ئایا تۆ ئەو كەسە نەبوویت كە فەرمانت بە چاكە دەكرد ونەهیت لە خراپە دەكرد؟! ئەویش دەڵێت: من فەرمانم بە چاكە دەكرد بەڵام خۆم ئەنجام نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەكرد بەڵام خۆم دەمكرد.فوائد الحديث
بنچینە ئەوەیە كاربەدەست بەنهێنی ئامۆژگاری بكرێت ؛ لەنێوان خۆی وئەو -كەسی تر پێی نەزانێت-، ونابێت مرۆڤ لە پێش خەڵكی باسی ئەم ئامۆژگاریە بكات.
هەڕەشەیەكی توندە لەسەر ئەوەى قسەکانی پێچەوانەى کردەوەکانیەتی.
ڕەوشت جوانی وقسە خۆشی لەگەڵ كاربەدەستاندا، وفەرمان پێكردنیان بە چاكە ونەهی لێكردنیان لە خراپە.
سەرزەنشتكردنی نەرمونیانی لەگەڵ كاربەدەستان لە هەقدا ودەرخستنی پێچەوانەی ئەوەی لە ناخیەتی ؛ ئەمە وەكو كەسێك وایە كە دەیەوێت خۆی خۆشەویست بكات بەشتی پوچەڵ.
التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ