ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە

ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە

لە عبداللەی كوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو وباسی خێرکردن وخۆگرتنەوەی کرد لە داواکردن، وفەرمووی: «ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە، دەستی سەرەوە: ئەوەیانە کە دەبەخشێت، ودەستی ژێرەوە: ئەوەیانە کە داوا دەکات».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر باسی خێركردن وخۆگرتنەوەی كرد لە داواكردن لە خەڵكی، پاشان فەرمووی: ئەو دەستەى لە سەرەوەیە ودەبەخشێت خێرترە وخۆشەویستترە لە لای الله لەو دەستەی لە ژێرەوەیە وداوا دەكات.

فوائد الحديث

فەزڵ وپاداشتی خەرجکردن وبەخشین لە خێر وچاکەدا، وسەرزەنشتکردنی پرسیارکردن ودەستپانکردنەوە لە خەڵکی.

هاندان بۆ خۆگرتنەوە لە داواکردن وبێ پێویست بوون لە خەڵكی، هەروەها هاندان بۆ گەیشتن بە بەرزترینی ڕەوشت وهەڵسوکەوتە جوانەکان، ودووركەوتنەوە لە ڕەوشت وهەڵسوكەوتە خراپەكان، وخواى گەورە بەرزترینی نێو هەڵسوکەوت وڕەوشتە جوانەکانى لەلا خۆشەویستە.

چوار دەستەکە بەپێی فەزڵەکانیان بەم شێوەیەن: بەرزترینیان؛ ئەوەیە کە دەبەخشێت، پاشان ئەوەى خۆی دەگرێتەوە لە داواکردن، پاشان ئەوەى وەردەگرێت بەبێ داواکردن، پاشان نزمترینیان؛ ئەوەیە کە داوا دەکات.

التصنيفات

خێرکردنی سونەت (خۆبەخش), خەرجییەکان