إعدادات العرض
ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان^، وئەوڕۆژەی: لە قوربانیەکانتان دەخۆن
ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان^، وئەوڕۆژەی: لە قوربانیەکانتان دەخۆن
لە ئەبی عوبەید، مەولای ئیبن ئەزهەر؛ دەڵێت: «ئامادەی جەژن بووم لەگەڵ عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتی: «ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان^، وئەوڕۆژەی: لە قوربانیەکانتان دەخۆن^^». ^(مەبەستی: یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە)، ^^(مەبەستی: ڕۆژەکانی جەژنی قوربانە)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands አማርኛ മലയാളം ไทย Română Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە ڕۆژووگرتن لە ڕۆژی جەژنی ڕۆژووشكاندن -ڕەمەزان- وڕۆژەكانی جەژنی قوربان؛ جەژنی ڕۆژووشكاندن بریتیە لە ڕۆژی شكاندنی ڕۆژوو لەپاش گرتنی ڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزان، وڕۆژەكانی جەژنی قوربان بریتین لەو ڕۆژانەی تێیاندا قوربانی دەكرێت ولێیان دەخورێت.فوائد الحديث
حەرامبوونی ڕۆژووگرتنی ڕۆژى جەژنی ڕەمەزان وڕۆژی جەژنی قوربان وڕۆژەكانی تەشریق (11 و 12 و 13 ی مانگی -ذي الحجة-)، چونكە ڕۆژەكانی تەشریق پەیوەستن بە ڕۆژی جەژنی قوربان مەگەر بۆ كەسێك لە حەجدا بێت وتوانای سەربڕینی ئاژەڵێکی نەبێت؛ ئەوا بۆی هەیە ڕۆژەكانی تەشریق بەڕۆژوو بێت.
ئیبن حەجەر دەڵێت: سوودی وەسفكردنی ئەم ڕۆژانە لەوەدایە ئاماژە كردنە بۆ هۆكاری واجبێتی ڕۆژوو نەگرتن تێیاندا، ئەویش بۆ ئەوەی ڕۆژی چەژنی ڕەمەزان جیا بكرێتەوە لە مانگی ڕۆژووگرتن، وبۆ پیشاندانی تەواو كردنی ڕۆژوو گرتن، وە بەڕۆژوو نەبونی ڕۆژانی جەژنی قوربان: بۆ خواردن لەو قوربانیەی سەربڕدراوە .
سوننەتە وتاربێژ لە وتارەکەیدا باسی ئەو شتانە بکات کە پەیوەندی بە کاتی وتارەکەوە هەیە لە حوکمەکان وڕووداوە گرنگەکانى نێو کۆمەڵگا؛ لە ڕوانگەى شەریعەتەوە.
خواردن لە قوربانی؛ ڕێگەپێدراوە.