نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن

نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی کڕنوش بردندایە (سوجدە بردندایە)». چونکە مرۆڤ ئەگەر سوجدەی برد ئەوا شەرەفمەندترین وشکۆدارترین ئەندامی دەخاتە شوێنی پێیەکان کە بە پێیەکان لە سەری دەڕۆن، وهەروەها بەرزترین ئەندامی یەکسان دەکاتەوە لە گەڵ نزمترین بەشی لاشەی، واتە: ڕووی وپێیەکانی یەکسان دەبنەوە لە کاتی سوجدەدا، بۆیە لە یەک ئاست دایان دەنێت ئەمیش وەکو دەربڕینی بێ بەهایی وملکەچی وزەلیلی نەفسە بەرامبەر بە مەزنی خوای گەورە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە بە زۆری نزا کردن لە کاتی سوجدەدا، بۆیە مرۆڤ لە کاتی سوجدەدا دەڵێت: ( سبحان ربي الأعلى) واتە: (پاک وبێگەری بۆ پەروەردگارم کە مەزنترینە)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خوای گەورە لە هەموو شتێک مەزن وبەرزترە لە زاتی خۆی وسیفاتەکانی، ومرۆڤ نزم وکەمە بەرامبەر بە خوای گەورە.

فوائد الحديث

سونەتە کە مرۆڤ لە سوجدەدا زۆر نزا بکات، چونکە شوێنێکە نزاکان تیایاندا وەڵام دەدرێنەوە.

پەرستنەکان دەبنە هۆی نزیکبوونەوەی بەندە لە خوای گەورە.

هەتا بەندە پەرستنی زیاتر بێت ئەوا ئەگەری وەڵامدانەوەی نزاکانی زیاتر دەبێت.

سووربوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەر فێرکردنی خێر وهۆکارەکانی وبەشەکانی بۆ ئومەتەکەی.

التصنيفات

هۆکارەکانی وەڵامدانەوەی نزاکان وڕێگرییەکانی