إعدادات العرض
هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات
هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات
لە ئەبی ئومامە ئیاسی کوڕی سەعلەبەی حاریسیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات»، پیاوێک ووتی: ئەگەر شتێکی کەمیش بێت ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «با چڵە دارێكیش بێت لە داری سیواک».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands አማርኛ മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە دەربارەی سوێند خواردن بە خوای گەورە؛ بە درۆوە، ئەمیش بۆ زەوتكردنی مافی مسوڵمانێك، هەركەسێك وا بكات شایستەی چوونە دۆزەخ، وبێبەشبوونە لە بەهەشت، ولە تاوانە گەورەكانە. پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەرچیش ئەو شتەی سوێندی لەسەر دەخوات شتێكی كەم بێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تەنانەت ئەگەر لقە دارێكی سیواكیش بێت كە لە داری ئاراك دەكرێتەوە.فوائد الحديث
هۆشداریدان سەبارەت بە زەوتكردن وبردنی مافی خەڵكی، و بەپەرۆشبوون لەسەر گەڕانەوەى مافەکان بۆ خاوەنەکانیان ئەگەرچیش کەم بێت، وحوكم كردنی دادوەر بە هەڵە نابێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ ببێتە خاوەنی شتێك كە لە ڕاستیدا خاوەنی نییە.
نەوەوی دەڵێت: مافی مسوڵمانان بە توندی حەرامكراوە، وهیچ جیاوازیەك نییە لە نێوان مافی كەم وزۆر؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەرچیش چڵە دارێك بێت لە داری سیواک».
نەوەوی دەڵێت: ئەم سزایە لەسەر ئەو كەسەیە کە مافی مسوڵمانێك زەوت دەكات وپێش ئەوەی تەوبە بكات دەمرێت، بەڵام ئەوەی تەوبە بكات وپەشیمان بێتەوە لەسەر كارەكەی ومافەکە بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی، وداوای لێبووردنی لێبكات وپێداگیر بێت لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوانەكە؛ ئەوا تاوانەكەی لەسەر نامێنێت.
قازی عیاز دەڵێت: باسكردنی مسوڵمان بەتایبەتی هۆكارەكەی ئەوەیە وتارەكە بۆ ئەوانە، وبە شێوەیەكی گشتی ئەوان کار بە شەریعەت دەكەن، ومەبەست ئەوە نییە ئەم فەرموودەیە جگە لە مسوڵمان ناگرێتەوە، بەڵكو هەمان حوكمیان هەیە.
نەوەوی دەڵێت: درۆ كردن بریتیە لە گێڕانەوەی هەواڵ سەبارەت بە شتێك كە لەڕاستیدا بە پێچەوانەوەیە، بە مەبەست بێت یان بە هەڵەوە بێت، جار باسی ڕابردوو یان داهاتوو بێت هیچ جیاوازییەک نیە.
التصنيفات
بەزۆر بردن (داگیر کردن)