إعدادات العرض
هیچ شتێک لای خوای گەورە بەڕێز نییە وەکو نزا کردن
هیچ شتێک لای خوای گەورە بەڕێز نییە وەکو نزا کردن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێک لای خوای گەورە بەڕێز نییە وەکو نزا کردن».
[حەسەنە]
الترجمة
ar bn bs en es fa fr id ru tl tr ur zh hi ug ha pt ml te sw my th de ja ps vi as sq sv cs gu yo nl si ta prs ff hu kn ky lt or ro rw sr uz mos ne wo so bg uk az ka tg mk bm el km am mg omالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە هیچ پەرستنێک لەلای خواى گەورە -سبحانە وتعالى- باشتر نیە لە نزا وپاڕانەوە؛ چونکە دانپێدانانە بە دەوڵەمەندی پەروەردگار -سبحانە وتعالى-، وهەروەها دانپێدانانە بە لاوازی وبێ توانایی بەندە کە بەردەوام هەژارە وپێویستی بە پەروەردگارێتی.فوائد الحديث
فەزڵ وپلەوپایەى نزاکردن وئەوەى لە خواى گەورە بپاڕێتەوە ؛ ئەو زاتەى بەمەزن داناوە، ودانی بەوەدا ناوە: کە دەوڵەمەندە -سبحانه وتعالى- چونکە هەژار داواى لێناکرێت، وبیسەرە چونکە کەڕ داواى لێناکرێت، وبەخشندەیە چونکە ڕەزیل داواى لێناکرێت، و بەدەسەڵاتە چونکە بێ توانا داوای لێناکرێت، ونزیکە چونکە دوور نابیستێت، وجگە لەمانە لە سیفەتە جوان وشکۆدارەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
التصنيفات
فەزڵی نزا کردن