هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا

هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا

لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەرگری لە ناموس وناوبانگی برا ئامادەنەبووەکەی بکات، بەوەى ڕێگر بێت لە سەرزەنشتکردنی وتانەلێدانى، ئەوا خوای گەورە لە سزا وئازارەکانى ڕۆژی قیامەت دەیپارێزێت.

فوائد الحديث

قسەکردن سەبارەت بە ناوبانگی (ناموس وشەرەفی) مسوڵمانان ؛ نەهی لێکراوە.

پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە، ئەوەی بەرگری لە کەسایەتی براکەی بکات ئەوا خوای گەورە لە ئاگری دۆزەخ دەیپارێزێت.

ئیسلام ئاینی برایەتی وسەرخستنە لەنێوان مسوڵماناندا.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, ڕەوشتە جوانەکان