چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە چاکترینن بۆ خێزانەکانیان

چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە چاکترینن بۆ خێزانەکانیان

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە چاکترینن بۆ خێزانەکانیان».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەو ئیماندارانەی کە بەرزترین پلەیان هەیە ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە، وئەو کەسەی کە شایستەترینە کە ڕەوشتت بەرامبەری جوان بێت بریتیە لە خێزان (هاوسەر - هاوژین)، بەڵکو ئەو خەڵکانەی جوانترین ڕەوشتیان هەیە ئەوانەن کە ڕەوشتیان چاک وجوانە بەرامبەر هاوسەرەکانیان.

فوائد الحديث

پەیوەندی ئیمان بە ڕەوشت جوانیەوە.

فەزڵی ڕەوشتە جوانەکان لە ئیسلامدا.

ئیمان یەک بەش نییە، بەڵکو زیاد دەکات بە پەرستنەکان وکەم دەکات بە تاوانەکان.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان, مامەڵەکردن لە نێوان هاوسەرەکان