إعدادات العرض
خواى گەورە بەهۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە نەفسی ودەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە، مەگەر کردەوەى پێبکەن یان بیڵێن
خواى گەورە بەهۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە نەفسی ودەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە، مەگەر کردەوەى پێبکەن یان بیڵێن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە بەهۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە نەفسی ودەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە، مەگەر کردەوەى پێبکەن یان بیڵێن (قسەکەى ناو دڵیان بێتە سەر زمانیان ودەری ببڕن)»، قەتادە دەڵێت: «ئەگەر لە نەفسی خۆیدا تەڵاق بخوات؛ ئەمە هیچ کاریگەرییەکی نابێت (تەڵاق ناکەوێت)».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو हिन्दी 中文 Português অসমীয়া Kiswahili Tagalog አማርኛ ગુજરાતી Tiếng Việt Nederlands සිංහල پښتو Hausa नेपाली ไทย മലയാളം Кыргызча Malagasyالشرح
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى بەندە بەرپرسیار نییە بەرامبەر ئەو قسە وباس وهەوەس وبیرکردنەوانەى بەسەر دڵیدا تێپەڕ دێت، بە بێ ئەوەى پێداگیر بێت لەسەری یان قسەی پێبکات یان بیڵێت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە تەڵاقدان بەهۆی قسەی نەفسەوە ناکەوێت؛ چونکە قسە نییە، وئەم حوکمانە لەسەر وشە وبیرکردنەوە کاتیەکان دەدرێت نەک لەسەر کردەوەکانى دڵ وئەو بیرکردنەوە بەردەوامانەى کە شاراوەن.التصنيفات
دەستەواژەکانی تەڵاقدان