جوێن بە با مەدەن، ئەگەر شتێکتان بینی کە پێتان ناخۆش بوو، بڵێن: (االلَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ هَذِهِ الرِّيحِ وَخَيْرِ مَا فِيهَا وَخَيْرِ مَا أُمِرَتْ…

جوێن بە با مەدەن، ئەگەر شتێکتان بینی کە پێتان ناخۆش بوو، بڵێن: (االلَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ هَذِهِ الرِّيحِ وَخَيْرِ مَا فِيهَا وَخَيْرِ مَا أُمِرَتْ بِهِ، وَنَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ هَذِهِ الرِّيحِ وَشَرِّ مَا فِيهَا وَشَرِّ مَا أُمِرَتْ بِهِ)

لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە با مەدەن، ئەگەر شتێکتان بینی کە پێتان ناخۆش بوو، بڵێن: (االلَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ هَذِهِ الرِّيحِ وَخَيْرِ مَا فِيهَا وَخَيْرِ مَا أُمِرَتْ بِهِ، وَنَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ هَذِهِ الرِّيحِ وَشَرِّ مَا فِيهَا وَشَرِّ مَا أُمِرَتْ بِهِ)»، واتە: «ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەین کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وە ئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە فەرمانیپێكراوە بیگەیەنێت، وخودایە پەنات پێدەگرین لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وە ئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە فەرمانیپێكراوە بیگەیەنێت».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە جوێندان ونەفرەت كردن لە با، چونكە ئەو فەرمانیپێكراوە لەلایەن خوڵقێنەرەكەی، ڕەحمەت یان سزا دەهێنێت، وجوێندان پێی وەكو جوێندانە بە الله ی خوڵقێنەری، وناڕەزایی دەبڕینە بەرامبەر قەزا وقەدەری خودا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی كردووە بۆ گەڕانەوە بۆ لای الله خوڵقێنەری ئەم بایە ئەمیش بە داوا كردن لێی؛ بەوەی چی خێری تێدایە وبۆی نێردراوە بیبەخشێت وەكو باران وگواستنەوەی تۆیەکان وهتد، وپەنا بە الله بگرێت لە ئەو شەڕەی تێیدایە وبۆی نێردراوە وەكو لەناچوونی دار وڕووەك ومەڕوماڵات وڕووخانی خانوو وبیناكان وهتد، وداوا كردن لە خوای گەورە لەم حاڵەتەدا؛ ئەمە لوتكەی بەندایەتی كردنە بۆ الله -سبحانه وتعالی-.

فوائد الحديث

نەهی کردن لە جوێندان بە با؛ چونکە خوڵقێنراوە وفەرمانى پێکراوە، وجوێندانەکە دەگەڕێتەوە بۆ خوڵقێنەر وفەرمان پێكراوەكەی، كە ئەمیش ئاماژەیە بۆ لاوازی تەوحید -یەك خوا پەرستی- لە دڵی بەندەدا.

گەڕانەوە بۆ لای خواى گەورە، وپەناگرتن بە ئەو زاتە لە شەڕ وخراپەی ئەو شتانەى خوڵقاندوویەتی.

با لەوەیە فەرمانی پێبکرێت بەوەى خێر وچاکە بهێنێت، ولەوەیە فەرمانى پێبکرێت بەوەى شەڕ وخراپە بهێنێت.

ئیبن باز دەڵێت: جوێندان بە با لە ڕیزی گوناهەكانە؛ چونكە خوڵقێنراوە وئاراستە دەكرێت بە خێر وبە شەڕ، بۆیە جوێندان پێی ڕێگەپێدراو نییە، ونابێت بووترێت: نەفرەتی الله لە با، یان خوا با لەناو ببات، یان خوای گەورە بەرەكەت نەخاتە نێو ئەم بایەوە، یان هاوشێوەی ئەم ڕستانە، بەڵكو ئیماندار كردەوە دەكات بەو شێوەیەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی بۆ كردووە.

ئەم فەرموودەیە جگە لە حەرامبوونی جوێندان بە بای لێوەردەگیرێت؛ بەهەمان شێوە نەهی كردنی تێدایە لە جوێندان بە گەرما وسەرما وخۆر وتۆز وخۆڵ وهەربابەتێکی تریش دەگرێتەوە لەو شتانەی كە خوڵقێنراوی خودان وئەو ئاراستەیان دەكات.

التصنيفات

زیکرەکانی پەیوەست بە ڕووداو وپێشهاتەکان