إعدادات العرض
لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ…
لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ ئەوەی لێخۆشبوونی خودایی بەدەست هێنابێت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ ئەوەی لێخۆشبوونی خودایی بەدەست هێنابێت، ولوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ بگات بە دایك وباوكی لەكاتی بەتەمەن بوونیان ونەبنە هۆی ئەوەی بچێتە بەهەشتەوە بە خزمەتکردنیان».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دۆعای كردووە لەسەر سێ كۆمەڵ لە خەڵكی بەوەی لووتیان بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ بەهۆی زەلیلی وبێ نرخی وخەسارۆمەندیان: كۆمەڵی یەكەم: ئەوەی ناوی پێغەمبەری لەلا باسبكرێت -صلى اللە علیە وسلم-؛ پاشان سەڵاواتی لەسەر نەدات بە ووتنی: -صلى اللە علیە وسلم- یان دەستەواژەكانی هاوشێوەی. كۆمەڵی دووەم: ئەوەی بگات بە مانگی ڕەمەزان وتەواو بونی ولێخۆشبوونی پەروەردگار بەدەست نەهێنێت؛ بەهۆی ئەوەی كەمتەرخەم بووە لە ئەنجامدانی پەرستنەكان. كۆمەڵی سێیەم: پیاوێك بگات بە دایك وباوكی لەكاتی پیربوونیان؛ ونەبنە هۆی ئەوەی بچێتـە بەهەشتەوە، چونكە خراپەكار بووە بەرامبەریان وكەمتەرخەم بووە لەئاست جێبەجێكردنی مافەكانیان.فوائد الحديث
سیندی دەڵێت: سەرەنجام؛ هەریەكێك لەوانە هەلێكی هەیە ئەگەر كەمتەرخەم نەبێت تێیدا ئەوا بەشێكی چاك لە خێری دەستدەكەوێت، بەڵام كاتێك كەمتەرخەم بووە هەتاوەكو لەدەستی داوە؛ سەرگەردان ودۆڕاوە.
هاندان بۆ سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەركاتێك ناوی هێندرا.
هاندان بۆ كۆششكردن وخۆ یەكلایی كردنەوە بە ئەنجامدانی پەرستنەكان لە مانگی ڕەمەزندا.
هاندان بۆ كۆششكردن لە چاكەكاری بەرامبەر دایك وباوك وڕێزگرتنیان، بەتایبەت كاتێك چونەتە تەمەنەوە.